لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی چواری دهۆك رایگه‌یاند، یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق چاوی له‌سه‌ر بادینانه‌و ده‌یه‌وێت له‌سنوری ئه‌و پارێزگایه ده‌نگی باش به‌ده‌ستبهێنێت.
ئاراس محه‌مه‌د ئاغا، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی چواری یه‌كێتی له‌دهۆك تایبه‌ت به PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: "له‌دوای كۆنگره‌ی چواری حزبه‌كه‌مان، ئێمه به هێزه‌وه له‌سنووری بادینان ده‌ستمان به‌كاری ڕێكخستنه‌كانمان كردووه، یه‌كێتی قوربانیه‌كی زۆری بۆ بادینان داوه‌و مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانمان له شوڕشی نوێ له بادینانه‌وه ده‌ستیان پێكرد، ئه‌گه‌ر كاره‌ساتی هه‌كاری نه‌بوایه بێ شك ئێمه حزبی یه‌كه‌می بادینان بووین.
وتیشی: ڕۆژانه خه‌ڵكی به‌ته‌مه‌ن و گه‌نج و خه‌ڵكی زویر بوو، بنه‌ماڵه‌و عه‌شیره‌ته‌كانی بادینان له‌سنووری 16 ی كۆمیته‌ی یه‌كێتی، هه‌ر له‌زاخۆ تا ناحیه‌ی كه‌ڵه‌كی یاسین ئاغا په‌یوه‌ندی به‌ڕیكخسته‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش وامانلێده‌كات هه‌وڵی خزمه‌تی زیاتریان بده‌ین.
به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پارێزگای دهۆك (11) كورسی بۆ ته‌رخان كراوه‌و دابه‌شكراوه بۆ (سێ) بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن و پێویسته له هه‌ر بازنه‌یه‌ك یه‌ك ژن سه‌ربكه‌وێت واتا له‌پارێزگای دهۆك، هه‌شت پیاو و سێ ژن ده‌چنه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.بازنه‌كانی پارێزگای دهۆك به‌م شێوه‌یه دابه‌شكراوه:بازنه‌ی ناوه‌ندی دهۆك و ئامێدی، چوار كورسی بۆ ته‌رخانكراوه.بازنه‌ی دووه‌می پارێزگای دهۆك، بازنه‌ی قه‌زای زاخۆ و سێمێله كه سێ كورسی بۆ ته‌رخانكراوه.بازنه‌ی سێیه‌میش كه چوار كورسی بۆ ته‌رخانكراوه بریتییه له بازنه‌ی ئاكرێ و شێخان و به‌رده‌ڕه‌ش.PUKmedia كۆسره‌ت فه‌یسه‌ڵ كه‌تۆ
سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە
خانه‌قین.. په‌رده له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا
كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا
رۆژی كه‌وتنی بته‌كه
بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت
21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت
سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت
16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار
له نێوان خراپ و خراپتر!
ڕه‌هه‌نده یاساییه‌كانی تاوانی ئه‌نفال
یادێكی شكۆمه‌ندانه بۆ ئه‌نفال
کۆنسوڵی گشتی ئەرمینیا سەردانی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی دەکات
خاتوو شاناز لەبیرەوەری ئەنفالدا تاجە گوڵینە لەمۆنۆمێنتی ئەنفال دادەنێت
مەڵبەندی حەمرین: خەمی ئەنفال بەخەمی خۆمان دەزانین
رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له فینلاند سه‌ردانی...
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له فلكلۆر و كلتوری كوردی سه‌رچاوه دهگرنهونه&...
سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان نه‌بوونی یاسایه‌كی سه‌رده‌می و تازه به هۆكارێكی گرنگ سه‌ره‌كی به‌رده‌م دابینكردنی مافی كرێكاران ده&zw...