riklam

د.سۆران پێشوازی له‌جێگری نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد

ی.ن.ک‌‌ 08:26 PM - 2021-04-04
.

.

ئه‌مڕۆ (4/4/2021) له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر ، دكتۆر سۆران جه‌مال تاهیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان پێشوازی كرد له‌ (ئینگیبۆرگ گیسلا دوتیر) جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق.

له‌ دیدارێكدا كه‌ سه‌ركه‌وت محه‌مه‌د غه‌فور و فریاڵ عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئاماده‌یبوون، گفتوگۆكرا له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه‌.

دكتۆر سۆران جه‌مال تاهیر تیشكی خسته‌ سه‌ر په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی عیراق بۆ ساڵی (2021)، و هه‌وڵه‌كانی ڕابردووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ باسكردن به‌ درێژایی (5) مانگی ڕابردوو به‌تایبه‌ت هاوسه‌رۆكان كه‌ ده‌ورێكی باڵایان هه‌بوو بۆ گه‌شتن به‌و ڕێككه‌وتنه‌، هه‌روه‌ها سوپاسی تیمی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم كرد به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی و (فراكسیۆنی (ی.ن.ك) له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق)، كه‌ ماندوونه‌ناسانه‌ له‌ هه‌وڵدا بوون له‌گه‌ڵ گشت هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان تا گه‌یشتنه‌ ئامانجێكی باش و بودجه‌كه‌ په‌سه‌ندكرا، هه‌ردوو لا خوازیار بوون كه‌هه‌ردوو حكومه‌ت پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی بن بۆ ئه‌وه‌ی چیتر هاووڵاتیان و مووچه‌خۆران نه‌بنه‌ قوربانی ململانێ سیاسیه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان و عیراق خۆشگوزه‌ران بن.

هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عیراق ته‌وه‌رێكی تری گفتوگۆكانی نێوان د.سۆران و میوانه‌كه‌ی بوو وه‌ به‌بایه‌خه‌وه‌ ڕۆڵی هه‌موو لایه‌نه‌كان باسكرا له‌ پاراستنی ئارامی و به‌شداری ڕاسته‌قینه‌ی هاووڵاتیان، به‌تایبه‌ت ژنان و گه‌نجان بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ری راسته‌قینه‌یان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركه‌وتوانه‌ پاشانیش پێكهێنانی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار بۆ عیراق.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket