riklam

پەرلەمانتارێك: دوای بودجە كاتی چارەسەركردنی كێشەكانی تری هەرێم‌ و بەغدایە

ئابوری 07:29 PM - 2021-04-04
.

.

ئەندامێكی كورد ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرایدەكات  پەسەندكردنی بودجەی گشتی عیراق رێگا خۆشدەكات بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی دیكەی نێوان هەریم و بەغدا، راشیدەگەیەنێت: هەوڵدەدرێت كۆبونەوەكانی  وەزارەتی پێشمەرگەو بەرگری عیراق لەبارەی چارەسەركردنی بۆشایی ئەمنی لەناوچە دابڕاوەكان دەستپێبكاتەوە و چەند یاسایەكی گرنگیش  دەربكرێت.

هەرێم كەمال ئاغا پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەران بە PUKmdia ی راگەیاند: پەسەندكردنی یاسای بوجەی عیراق رێگا خۆشدەكات بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی دیكەی نێوان هەریم و بەغدا، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە یاسای نەوت و گاز و لایەنە ئەمنی و سەربازییەكانەوە هەیە.

وتیشی: بەو رێكەوتنەی نێوانیان كە لە یاسای بودجە زیاتر رەنگیداوەتەوە، جۆرە متمانەیەك لە نێوان  هەرێم و بەغدا دروست دەبێت، بەتایبەتی لەم بارودۆخە هەردوولا پێویستیان بەوەیە هاوكاری و هەماهەنگی لە نێوانیان هەبێت، بۆیە پەسەندكردنی بودجەی ئەمساڵ و ئەو كۆبونەوانەی وەفدی حكومەتی  هەرێم لەگەڵ لایەنەكان دیكەی عیراقی ئەنجامیدا  بەرهەمی زیاتری دەبێت.

ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەران كە ئەندامی لیژنەی بەرگریە ئاماژەی بەوەشكرد: لەكاتی ئێستا بەهۆی شەڕی داعش و ئەو بارودۆخەی  لە ساڵی 2017 بەسەر ناوچەكەدا داهات،  بۆشایەكی ئەمنی زۆر لە ناوچە دابڕاوەكان هەیە كە پێشتر هێزەكانی عیراق و پێشمەرگەی لێبوو، بۆیە هەوڵدەدرێت كۆبونەوەی وەفدە سەربازییەكانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەو بەرگری عیراق بۆ تەواوكردنی گفتوگۆكانیان و پڕكردنەوەی ئەو بۆشایە ئەمنییە دەستپێبكاتەوە.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا – هەولێر 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket