riklam

میدیای كوردی و قۆناغی خۆناساندن

ئەدەب وهونەر 03:33 PM - 2021-04-04
.

.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان/ لقی سلێمانی و كۆمه‌ڵێك رێكخراوی مه‌ده‌نی، نیگه‌رانی خۆیان له‌هه‌ندێك حاڵه‌ت و بابه‌ت و بڵاوكردنه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نن كه‌ بوونه‌ته‌ هۆكاری ئازاردانی وه‌رگری كوردو هاوكات دروستكردنی دۆخێكی بێ متمانه‌یی و بێ بڕوایی به‌ هه‌ندێك كه‌ناڵی بینراو بیستراو خوێنراو و ئه‌لكترۆنی ، داواشده‌كه‌ن میدیاكان ڕه‌چاوی ئیتیك و وپره‌نسیپه‌كانی میدیای هاوچه‌رخ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و كلتورو حه‌زو رایانه‌دا بكه‌ن، كه‌ زۆرینه‌یه‌كی شه‌قام پێك ده‌هێنن، كه‌ بنه‌مای میدیای سه‌ركه‌وتووی هه‌ر میلـله‌تێكن، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

ئێمه‌ ئه‌و سه‌ندیكاو رێكخراو سه‌نته‌رو گروپانه‌ین كه‌ له‌خواره‌وه‌ ئیمزامان كردووه‌، به‌ڕاشكاوانه‌ نیگه‌رانی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین له‌هه‌ندێك حاڵه‌ت و بابه‌ت و بڵاوكردنه‌وه‌ كه‌ بوونه‌ هۆكاری ئازاردانی وه‌رگری كوردو هاوكات دروستكردنی دۆخێكی بێ متمانه‌یی و بێ بڕوایی به‌ هه‌ندێك كه‌ناڵی بینراو بیستراو خوێنراو و ئه‌لكترۆنی..

 به‌ مافی خۆمانی ده‌زانین وه‌ك ئه‌وه‌ی كارو چالاكیمان ده‌یسه‌پێنێت كه‌ زۆر به‌ روونی بێزاری و گله‌یی تاكی كورد بگه‌یه‌نین به‌و ژماره‌ كه‌ناڵانه‌ی یاری به‌ زمان و زمانه‌وانی كوردی ده‌كه‌ن، یان به‌كارهێنانی مناڵ و مێرد مناڵی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵان بۆ مه‌به‌ستی دیاریكراوی كه‌سێك یان كه‌ناڵێك، له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تدا به‌ ئاشكرا هه‌ست به‌ بزواندنی سۆزی نا پێویست ده‌كرێت، له‌و حاڵه‌تانه‌دا كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ وه‌ك زۆرینه‌ و رای گشتی له‌سه‌ر بابه‌تێك سه‌قامگیره‌، له‌وساته‌دا یه‌ك له‌كه‌ناڵه‌كان به‌ بزواندنی سۆز ڕای گشتی خه‌فه‌ ده‌كات..

جوانكردنی ناشیرینه‌كان و ناشیرینكردنی جوانیه‌كان به‌ ڕۆژانه‌ له‌ هه‌ندێك میدیادا ده‌بینین كه‌ خه‌مێكی زۆر بۆ بینه‌ر و بیسه‌رو خوێنه‌ر دروست ده‌كه‌ن.

ڕه‌چاوكردنی ئیتیك و كاركردن به‌ پره‌نسیپه‌كانی میدیای هاوچه‌رخ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و كلتورو حه‌زو رایانه‌دا كه‌ زۆرینه‌یه‌كی شه‌قام پێك ده‌هێنن، بنه‌مای میدیای سه‌ركه‌وتووی هه‌ر میلـله‌تێكن.

ئێمه‌ش به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌ڵێین كه‌ میدیا چه‌كێكی دوو سه‌ره‌و گه‌ر له‌ نه‌زانینمان بێت یان به‌مه‌به‌ستی شاراوه‌ی پشت ژماره‌یه‌ك كه‌سانی میدیاكان و به‌ ناوی میدیاكاره‌كان، بێگومان قۆناغی خۆناساندنه‌كه‌مان به‌ره‌وه‌ هه‌ڵدێر و لێژبوونه‌وه‌ی نه‌هامه‌تی ده‌چێت.


1- سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان/ لقی سلێمانی
2- رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نییه‌ت
3- رێكخراوی مادده‌ی 19
4- رێكخراوی نیشتمانی هه‌مه‌جۆر
5- سه‌نته‌ری میترۆ


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket