بافڵ تاڵه‌بانی:په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ سه‌ره‌تایه‌كی گرنگه‌ بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌رێم و به‌غدا

بافڵ تاڵه‌بانی:په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ سه‌ره‌تایه‌كی گرنگه‌ بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌رێم و به‌غدا


4/4/2021 15:03:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

بافڵ تاڵه‌بانی، ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر پێشوازی له‌ وه‌فدێكی باڵای ئه‌مریكا كرد كه‌ پێكهاتبوون له‌ جه‌نه‌راڵ جۆن تایگه‌رت، گه‌وره‌ ڕاوێژكاری سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌ عیراق و رۆب واڵه‌ر، كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێم و وه‌فدێكی یاوه‌رییان.

له‌ دیدارێكدا كه‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و  ئاسۆ مامه‌ند، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و جه‌لال شێخ ناجی، لێپرسراوی ده‌زگای ھه‌واڵگریی پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌یبوون. گفتوگۆ له‌باره‌ی دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسی، ئه‌منی و ئابوورییه‌كانه‌وه‌ كرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ ھه‌ماھه‌نگی و ھاریكاری زیاتری نێوان ھه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا كرد له‌پێناو سه‌قامگیری و ئاسایش له‌ ناوچه‌كه‌.

ھه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا بافڵ تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌ په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ی عیراق كرد و رایگه‌یاند، په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی و سه‌ره‌تایه‌كی گرنگه‌ بۆ نزیكبوونه‌وه‌ و لێكتێگه‌یشتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی تر و كۆتاییهاتنی ناكۆكییه‌كان.

جموجوڵی تیرۆرستانی داعش ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌. هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی پته‌وی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و ئه‌مریكا به‌ گرنگ وه‌سفكرا و هه‌ردوولا هاوڕابوون كه‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر ئه‌ركی هه‌موولایه‌كه‌ و پێویسته‌ هه‌وڵه‌كانمان له‌و پێناوه‌دا چڕ بكه‌ینه‌وه‌.

هاوشانی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاكسازی له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و راهێنیان، رۆڵی ئه‌مریكا به‌ گرنگ و پێویست ناوبرا و هاوسه‌رۆك داوای هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتری له‌ وه‌فده‌كه‌ كرد.

PUKmedia

55998989.jpg

70720.jpg

وێنە هەواڵ
  • image04
  • سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە

  • image04
  • خانه‌قین.. په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا

  • image04
  • كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا

  • image04
  • رۆژی كه‌وتنی بته‌كه‌

  • image04
  • بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت

  • image04
  • 16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار


                                           

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی...


  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
  دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

سه‌ندیكای كرێكاران داوای یاسایه‌كی تازه‌ی كار بۆ كرێكاران ده‌كات

سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان نه‌بوونی یاسایه‌كی سه‌رده‌می و تازه‌ به‌ هۆكارێكی گرنگ سه‌ره‌كی به‌رده‌م دابینكردنی مافی كرێكاران ده&zw...


  ڕه‌هه‌نده‌ یاساییه‌كانی تاوانی ئه‌نفال
  ئەنفال تاوانی سەدە


کاریکاتێر