riklam

ئه‌مریكا.. له‌ 100 ڕۆژدا 100 ملیۆن كه‌س پێكوته‌ وه‌رده‌گرن

جیهان 10:14 AM - 2021-04-04
.

.

ئیداره‌ی جۆ بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌ 100 ڕۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی بایدن تا ئێستا 100 ملیۆن هاووڵاتی ئه‌مریكی پێكوته‌ی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه‌.

به‌رپرسانی ئه‌مریكی ڕایده‌گه‌یه‌نن تا ئێستا 100 ملیۆن هاووڵاتی پێكوته‌ی كۆرۆنایان به‌ كارهێناوه‌ و به‌مجۆره‌ ئه‌مریكا یه‌كه‌مین وڵاتی جیهانه‌ كه‌ 100 ملیۆن هاووڵاتی پێكوته‌ وه‌ربگرن.

بایدن له‌ وتارێكدا داوای له‌ هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد كه‌ خۆپارێزی بكه‌ن و كه‌مته‌رخه‌م نه‌بن له‌ پاراستنی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و پێش بچن.

 به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی تا ئێستا زیاتر له‌ 30 ملیۆن و 600 هه‌زار ئه‌مریكی تووشی كۆرۆنابوون و 555 هه‌زار تووشبووش به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

PUKmedia و/ باشیلا جه‌عفه‌ر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket