مین.. چه‌كێكی نادیار له‌دژی مرۆڤایه‌تی
ریپۆرتاژ 09:59 AM - 2021-04-04.
له‌رۆژی جیهانی هۆشیاری میندا چه‌ند چاڵاكیه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چێت
مین به‌و جۆره چه‌كه شاره‌وه مه‌ترسیداره ده‌وترێت كه له مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نی پێكهاتووه و له چوارچێوه‌یه‌كی كانزایی یاخود ته‌خته و پڵاستیكیدا ده‌شاردرێته‌وه و به هێز خسته سه‌ر به‌و كه‌سه یاخود ئه‌و ته‌نه‌دا ده‌ته‌قێته‌وه كه لێوه‌ی نزیكه.
ئه‌و چه‌كه له‌ژێر خاك و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی جیاواز له‌ڵایه‌ن هێزێكی سه‌ربازی یاخود گروپێكی چه‌كداره‌وه ده‌شاردرێته‌وه، تاوه‌كو ڵایه‌نی به‌رامبه‌ر بكاته ئامانج، به‌ڵام زۆرجار به كه‌سانی مه‌ده‌نیدا ده‌ته‌قێته‌وه و ئه‌وان ده‌بنه قوربانی.
بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه‌كانی مین، رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی (2005) دا رۆژی 4 ی نیسانی وه‌ك رۆژی هۆشیاری مین ده‌ستنیشانكردو بۆ ئه‌وه مه‌به‌سته‌ش ساڵانه له‌هه‌موو جیهاندا له‌و رۆژه‌دا چه‌ندین چاڵاكی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌په‌یامێكیدا به‌بۆنه‌ی رۆژه‌كه‌وه باس له‌وه‌ده‌كات، ساڵی رابردوو له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بۆ پاكردنه‌وه‌ی زه‌وییه مینڕێژهكان به‌رده‌وام بووه، بۆ ئه‌مساڵیش ڵایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن، ئه‌وه‌ش ماندوبونێكی زۆری ده‌وێت، چونكه ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وامه له بڵاوبونه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه هه‌وڵه‌كانی قه‌ڵاچۆكردنی مین ناوه‌ستێنێت.
هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك له‌و ناوچانه‌یه كه به‌شێكی خاكه‌كه‌ی مینڕێژكراوه، ئه‌وه‌ی به‌هۆی داگیركاری به‌رده‌وامی خاكی كوردستان و كێشه‌و ملمڵانێكی نێوان هێزه كوردییه‌كان و حكومه‌تی عیراق، هه‌روه‌ها جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی عیراق و ئێران، به‌و پێیه‌ی هه‌رێمی رووبه‌رێكی زۆری سنوری له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه.
ئه‌و ملیۆنان مینهی له‌هه‌رێمی كوردستان چێنراوه قوربانییه‌كی زۆری لێكه‌وتووه، به‌جۆرێك به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌زگای مین زیاتر له (13) هه‌زار و (500) كه‌س بونه‌ته قوربانی، له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی 3 هه‌زار كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و نزیكه‌ی (11) هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه‌به‌شێكیان كه‌سانی مه‌ده‌نی و به‌شێكی دیكه‌شیان كارمه‌ندانی ده‌زگای مین و رێكخراوه ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بوون كه كاریان پاكردنه‌وه‌ی ناوچه مینڕێژكراوه‌كان بووه.
له‌دوای راپه‌ڕینیشه‌وه زیاتر له (500)هه‌زار كیلۆمه‌تر له كێڵگه‌كانی مین له‌هه‌رێمی كوردستان، له‌ڵایه‌ن ده‌زگای مین و رێكخراوه‌كانه‌وه پاك كراونه‌ته‌وه‌و توانراوه دووباره سود له‌و خاك و زه‌وییانه وه‌ربگیرێته‌وه.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
10:40 AM - 2024-04-20
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
دارایی عیراق سێ بانک بۆ دروستکردنی تەوتین دەستنیشان دەکات
کوردستان 04:35 PM - 2024-04-20 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19