riklam

کچێکی کاکەییی کلیپێک بە چوار زمان بڵاو دەکاتەوە

ئەدەب وهونەر 11:41 PM - 2021-04-03
.

.

ڕوبار رەشید کاکەیی ھونەرمەدێکی دیاری پارێزگای کەرکووک، کلیپێکی گۆرانی بە ھەرچواز زمانی کوردی و عەرەبی و تورکمانی و سریانی بڵاوکردەوە، روبار لەڕێی ئەو کلیپەوە دەیەوێت پەیامی پێکەوەژیان بگەیەنێت لە پارێزگای کەرکووک ، روبار بە ھونەرمەندی نەتەوەیی ناسراوە چونکە بەرھەمەکانی نەتەوەین و وەک خۆشی دەڵێت تاوەکو بمێنێت ھەر گۆرانی  نەتەوەی دەڵێت".

روبار رەشید کاکەیی ھونەرمەند  بە PUKmedia  ی راگەیاند: یەکەم کاری ھونەریم لەسەر نەھامەتی کاکەییەکان بووکە کاکەییەکان لە ھەرێمی کوردستان و عیراق کەمینەیە و گرنگی پێنادرێت، ویستیشم دەنگی کاکەییەکان بگەیەنم ، دووەم کاری ھونەریشم ھەر بۆ کاکەییەکان بوو کە دەمویست ئازایەتی ئەو کەمینەییە بگەیەنم بە ھەرێم و عێراق ، سێیەمین کاری ھونەریشم بە چوار زمانە واتە بە زمانی کوردی و عەرەبی و تورکمانی و سریانی ".

وتیشی" بەرھەمە نوێیەکەم باس لەوە دەکات کە کارکووک شوێنی پێکەوە ژیانی سەرجەم زمان و نەتەوەکانە ھەروەھا ویستوومە پەیامی پێکەوە ژیان بگەیەنم لە پارێزگای کەرکوک ".

روبار رەشید ھونەرمەند لەو بارەیەوە رایگەیاند" لەم کارمدا پێنج شاعیر بەشداربوون، ھەر شاعیرێک و لە نەتەوەی خۆی بەشدار بووە بۆ زمانی کوردی سەڵاح میرزا و ئارام پەشێو بۆ زمانی عرەبیش حوسام سبعاوی و بۆ زمانی تورکمانیەکەش کەحتان بەیاتی و بۆ زامنی سریانیەکەش گۆرگیز جۆرج، لە ئاوازی ئەحمەد ھەیاس بووە ھەروەھا لەلایەن وەحید کەرمەشایی کاری مزیکی بۆ کراوە ".

دەشڵێت" کاری وێنەگرتنی کلیپەکە لەناو قەڵای کەرکوک بووە". 

تاوەکو ئێستا ئەمە یەکەم جارە لەسەر ئاستی عیراق و ھەرێمی کوردستان کلیپێکی لەو جۆرە  بەرھەم دەھێنرێت روبار ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات کە ھاوسەرەکەی ھەژار رەشید ھاوکاری زۆری کردووە لە ئەنجام دانی ئەو کلیبەو لەئێستاشدا کلیپەکە لە مۆنتاژکردندایە.

PUKmedia جەمال سەرگەتی ، فۆتۆ: شاد ئیبراھیم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket