riklam

كتێبخانەی گشتیی سلێمانی بەشداریی پێشبڕكێی ئەدەبی دبلن دەكات

ئەدەب وهونەر 11:20 PM - 2021-04-03
.

.

 

ساڵانە لەشاری دبلن-ی پایتەختی  یٔایرلەندا ، خەڵاتی یٔەدەبیی دبلن پێشكەش بە رۆمانێكی نووسراو یان وەرگێڕدراو بۆ زمانی یٔینگلیزی دەکرێت . 

کتێبە بەشداربووەكانی یٔەم پێشبڕكێیە لە لایەن کتێبخانە گشتییەكانی جیهانەوە هەڵبژێردراون بۆ ریزبەندی و بەدەستهێنانی خەڵاتی یەكێك لە شەش كتێبە براوەكە. 

ناونیشانی كتێبەکان لەسەر بنەمای شایستە ئەدەبییە بەرزەکان دەپاڵێورێن بەو شێوەی لەلایەن کتێبخانەی کاندیدکراوەوە دیاری دەکرێت .

ئەمساڵیش لە خولی ٢٦هەمینی ئەو پێشبڕكێیەدا و بەو پێیەی شاری سلێمانی ”شاری ئەدەبیی رێكخراوی یونسكۆ”یە ، کتێبخانەی گشیی سلێمانی بەشداریی یٔەو پێشبڕكێ ئەدەبییە جیهانییەی كرد  بە دیاریی کردنی رۆمانی ' the bird king' ی نوسەری یٔە مریکی خاتو ”ویلۆ وڵسن”  .

رۆمانە هەڵبژێردراوەكەی كتێبخانەی گشتیی سلێمانی لە ناو کتێبەکانی ١٧٧ وڵاتی جیھاندا پێشبرکێی ٤٠٠ رۆمانی نوسەرانی گە ورەی جیھانی كرد و پلەی ٤٩هەمینی بەدەستهێنا و كتێبخانەی گشتیی سلێمانیش لە ریزبەندی  69هەمینی ئەو پێشبرکێیەدا بوو. 

شایەنی باسە ساڵانە خەڵاتی 100 هه زار دۆلار دەبەخشرێت به نووسەری کتێبی براوەی پێشبڕكێكە، یٔەگەر کتێبی براوە لە وەرگێڕانی یٔینگلیزیدا بێت 75 هەزار یۆرۆ  دەبەخشرێتە نووسەر و 25 هەزار یۆرۆش دەدرێت بە وەرگێڕەکە.

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket