مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی به‌غدای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ی نیسانی 2021 یادی رۆژی شه‌هیدی كوردانی فه‌یلی به‌رز راگرت و جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویسته كێشه‌و ئازار‌و مه‌ینه‌تییه‌كانی كوردانی فه‌یلی به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن و له‌ڕێگه‌ی یاسای (پاراستنی مافه‌كانی كوردانی فه‌یلی)، چاره‌سه‌ری یاساییان بۆ بدۆزرێته‌وه‌و كۆتایی به‌كێشه‌و ئازاره‌كانیان بهێنرێت.
به‌م بۆنه كاره‌ستباره‌وه، مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی به‌غدای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: له‌م رۆژانه‌دا كه 41 ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر قێزه‌وه‌نه‌ترین تاواندا له‌مێژووی هاوچه‌رخی عیراقدا كه ده‌رهه‌ق به‌گه‌لی كورد كرا، ئه‌ویش ئه‌و تاوانه كۆمه‌ڵكوژییه بوو كه له‌به‌غداو پارێزگاكانی باشووری عیراق ده‌رهه‌ق به‌كوردانی فه‌یلی كران و زیاد له 22 هه‌زار گه‌نجی كوردی فه‌یلی بوونه قوربانی، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌میان شوێن‌بزر كران و به قێزه‌ونترین شێوازی دڕاندنه‌و دوور له‌مرۆڤایه‌تی، له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی شۆڤێنی و دیكتاتۆرییه‌وه له‌سێداره دران.
بڕیاری له‌سێداره‌دانیشیان هاوپێچ بوو به‌بڕیاری به‌ناو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش به‌ژماره 666 ساڵی 1980و ئاواره‌كردنی زیاتر له نیو ملیۆن هاووڵاتی كوردی فه‌یلی له‌به‌غداو پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق بۆ ده‌ره‌وه‌ی عیراق و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سه‌رجه‌م سامانه‌كانیان و لێسه‌ندنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی عیراقی لێیان و هه‌روه‌ها ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه نیشتمانییه‌كان، ته‌نها تاوانیش كه‌هه‌یانبوو، كوردبوون بوو، هه‌روه‌ها پشتیوانی‌یان بوو له‌خه‌باتی ره‌وای گه‌لی كوردستان له‌دژی رژێمی به‌عسی دیكتاتۆری خوێن‌ڕێژ.
مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی به‌غدای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له‌كاتێكدا یادی ئه‌م تاوانه گه‌ورانه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌رهه‌ق به‌گه‌لی كورد‌و كوردانی فه‌یلی كراون، هه‌روه‌ها یادكردنه‌وه‌ی تاوانه‌كانی چه‌كی كیمیاوی و تاوانه‌كانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال، باسمان له‌موزایه‌كردن نییه له‌گه‌ڵ كه‌سدا به‌سه‌ر قوربانییه‌كانی گه‌لی كورد‌و قه‌باره‌ی ئه‌و تاوانانه كه له‌دژی ئه‌نجام دراون، هه‌روه‌ها ئه‌و قوربانییانه‌ی داوێتی له‌پرۆسه‌ی رزگاركردنی عیراق له‌ده‌ستی به‌عسی مرۆڤكوژو تاوانبار‌و هه‌موو رژێمه‌كانی پێشووتر، بۆیه خه‌باتی گه‌لی كورد له‌ئاستی هیچ موزایه‌ده‌دا نییه، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و نموونانه‌ی پێشكه‌شمان كرد.
مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی به‌غدای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كاتێكدا كه‌یادی ئه‌م رۆژه به‌ئازاره(رۆژی شه‌هیدی كوردانی فه‌یلی) به‌رزو پیرۆز راده‌گرێت، هاوكات پشتیوانی و هاوكاری خۆی بۆ كوردانی فه‌یلی دووپاتده‌كاته‌وه‌و داوا له‌حكومه‌تی فیدڕاڵ و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌روه‌ها حكومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه پێویسته به‌ته‌نگ كێشه‌و ئازار‌و مه‌ینه‌تییه‌كانی كوردانی فه‌یلی و چاره‌سه‌ری كێشه‌و ئازاره‌كانیانه‌وه بێن و چاره‌سه‌ری ته‌واوی یاسایی بۆ كێشه‌كانیان بدۆزرێته‌وه ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی یاسای (پاراستنی مافه‌كانی كوردانی فه‌یلی)، كه به‌فه‌رمانی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ژماره 122 ساڵی 2019 ئاماده كراوه‌و پاڵپشته به‌بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌كان له‌عیراق له‌به‌رواری 29/11/2010 به‌و پێیه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌كوردانی فه‌یلی كراون ده‌چێته چوارچێوه‌ی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی (جینۆساید)و به‌هه‌موو پێوه‌رێكیش تاوانن دژ به‌مرۆڤایه‌تی.PUKmedia تایبه‌ت
سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە
خانه‌قین.. په‌رده له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا
كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا
رۆژی كه‌وتنی بته‌كه
بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت
21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت
سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت
16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار
له نێوان خراپ و خراپتر!
ڕه‌هه‌نده یاساییه‌كانی تاوانی ئه‌نفال
یادێكی شكۆمه‌ندانه بۆ ئه‌نفال
کۆنسوڵی گشتی ئەرمینیا سەردانی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی دەکات
خاتوو شاناز لەبیرەوەری ئەنفالدا تاجە گوڵینە لەمۆنۆمێنتی ئەنفال دادەنێت
مەڵبەندی حەمرین: خەمی ئەنفال بەخەمی خۆمان دەزانین
رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له فینلاند سه‌ردانی...
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له فلكلۆر و كلتوری كوردی سه‌رچاوه دهگرنهونه&...
سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان نه‌بوونی یاسایه‌كی سه‌رده‌می و تازه به هۆكارێكی گرنگ سه‌ره‌كی به‌رده‌م دابینكردنی مافی كرێكاران ده&zw...