riklam

ئه‌ندازیارانی كه‌ركوك له‌سه‌ر مه‌زاری مام بوون

ی.ن.ک‌‌ 07:10 PM - 2021-04-03
.

.

ئه‌مڕۆ 3/4/2021 فه‌همی بورهان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ی. ن. ك پێشوازی كرد له‌ لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی كوردستان و عیراق، كه‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌جیاوازه‌كانی له‌خۆیی گرتبوو.

له‌ دیدارێكدا كه‌ لێپرسراوی ناوه‌ندی كه‌ركوكی مه‌كته‌بی رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان ئاماده‌یبوو، لێپرسراوی بۆردی رێكخراوه‌ پیشه‌ییه‌كان وێڕای به‌خێرهێنانیان رایگه‌یاند، كه‌ركوك و كه‌ركوكیه‌كان له‌لای ی. ن. ك پێگه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌و ئه‌م سه‌ردانه‌شتان ناوده‌نێیین میوانداریی دۆستانه‌، سه‌رۆك مام جه‌لال ڕۆحی شادبێت، هه‌موومانی وا جۆش كردووه‌، كه‌ بۆ كه‌ركوك درێغی نه‌كه‌ین و له‌خزمه‌تی كه‌ركوكیه‌كاندابین.

دواتر ئه‌ندازیارانی كه‌ركوك سوپاسی پێشوازی گه‌رمی فه‌همی بورهان یان كردو رایانگه‌یاند، ئێوه‌ هیچ كات كه‌مته‌رخه‌میان نه‌كردووه‌ به‌رامبه‌ر كه‌ركوكیه‌كان و ماوه‌ی رابردووی كاركردنمان له‌گه‌ڵتاندا ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه‌ كه‌ چه‌ند به‌ په‌رۆشن بۆ خزمه‌تی ئه‌و شاره‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌بێ جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی.

دواتر ئه‌ندازیارانی كه‌ركوك سه‌ردانی مه‌زاری مام-یان كردو له‌وێشه‌وه‌ به‌هاری ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری پایته‌ختی رۆشنبیرییان به‌سه‌ركرده‌وه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket