riklam

هه‌رێم و به‌غدا میكانیزمی جێبه‌جێكردنی بودجه‌ تاوتوێده‌كه‌ن

ئابوری 04:52 PM - 2021-04-03
.

.

لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2021 تاوتوێ ده‌كات.

شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی نوێنه‌رایه‌تی له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌میانی لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان میكانیزمه‌كانی راده‌ستكردنی داهاتی نه‌وت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وت و به‌رپرسانی دیكه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ تاوتوێ ده‌كات.

راشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی له‌حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌ست به‌رێككردنه‌وه‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی نێوانیان ده‌كه‌ن.

وتیشی: له‌رۆژانی داهاتوودا وه‌فده‌ هونه‌رییه‌كان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن و گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌م پرسانه‌وه‌ ده‌كه‌ن و هه‌وڵی یه‌كلایی كردنه‌وه‌یان ده‌ده‌ن، چونكه‌ یاسای بودجه‌ بۆ ساڵی 2021ه‌و له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت و پێویستیش ده‌كات هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدڕاڵ قه‌باره‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی سێ مانگی رابردووی ئه‌مساڵ بزانن.

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 31ی ئازاری 2021 له‌ چل و شه‌شه‌مین دانیشتنیدا كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق به‌ڕێوه‌چوو، به‌ئاماده‌بوونی 215 په‌رله‌مانتار، ده‌نگی به‌ یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی 2021 داو په‌سه‌ندی كرد.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket