riklam

هاوسه‌رۆكان: سه‌رۆك كۆمار رۆڵێكی نیشتیمانی له‌بودجه‌دا بینی

ی.ن.ک‌‌ 04:09 PM - 2021-04-03
.

.

لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆك بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ناوچه‌ی گه‌شتیاریی مێرگه‌پانی شاری سلێمانی سه‌ردانی د.به‌رهه‌م ئه‌‌‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراقمان كرد.

وتیشی: له‌ دیدارێكدا بیروڕامان ئاڵوگۆڕ كرد ده‌رباره‌ی دواپێشهاته‌ سیاسی و ئابورییه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی عیراق و جێگیركردنی پشكی كورد له‌و بودجه‌یه‌دا.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: سوپاسی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح-مان كرد كه‌ ڕۆڵێكی نیشتیمانی و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی بینی له‌ لێكنـزیك كردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونه‌ جیاوازه‌كان و په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای گشتی بودجه‌ی عیراق له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و جێگیركردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌و بودجه‌یه‌دا.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، له‌دیداره‌كه‌دا جه‌ختمان كرده‌وه‌ كه‌ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ هه‌نگاوێكی گرنگه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك و كۆتاییهێنان به‌ لێبڕینی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی ئابووری.، هه‌روه‌ها دووپاتمان كرده‌وه‌ كه‌ پابه‌ندبوون به‌ یاسای بودجه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی ئیستیقراریی ئابووری و كۆتاییهێنان به‌و كێشه‌ داراییانه‌ی كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ به‌رۆكی خه‌ڵك و موچه‌خۆرانی گرتبوو.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket