riklam

یەکێتی:محەمەد عرێبی لەکەیسی جینۆسایدی ئەنفال و ھەڵەبجە مێژووی بۆ خۆی تۆمارکرد

ی.ن.ک‌‌ 10:46 PM - 2021-04-02
.

.

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کەسوکاری دادوەر محەمەد  عرێبی دەکات و رۆڵی ناوبرارو لەدادگای باڵای تاوانەکانی عیراق لەدادگایکردنی کەیسی جینۆسایدی ئەنفال و هەڵەبجە بەرزدەنرخێنێت.

پرسەنامە 

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ھەواڵی كۆچی دوایی دادوەری عێراقی محەمەد عرێبی، دادوەری دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق ـ مان پێگەیشت. 

دادوەر محەمەد عرێبی لەدادگای باڵای تاوانەكانی عێراق لە دادگایی كردنی تاوانبارانی كەیسی جینۆسایدی ئەنفال و ھەڵەبجە، سەروەرێكی مێژووی بۆ خۆی تۆماركرد و لە ویژدانی زیندووی گەلەكەماندا ھەمیشە بەزیندوویی دەمێنێتەوە. 

پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی كەسوكار و بنەماڵە بەرێزەكەیان دەكەین. لە یەزدانی مەزن  داواكارین دڵنەواییان بداتەوەو دواناخۆشیان بێت. 

إِنَّا لِلّهِ ۆإِنَّا إلیه راجعون 

 

مەكتەبی سیاسی 

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 

٢/٤/٢٠٢١

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket