محه‌مه‌د سه‌دیق رواندزی: جوانی ده‌بێته هه‌وێنی شیعره‌كانم
ئەدەب وهونەر 03:20 PM - 2021-04-02.
شاعیر محه‌مه‌د سه‌دیق رواندزی: كوردستانی پیرۆز هه‌میشه سه‌رقافله‌ی شیعره‌كانم بووه به‌تایبه‌تی داستانی ڕۆڵه شێره‌كانی كورد.
شاعیری كورد "محه‌مه‌د سدیق " ساڵانێكه ده‌ستی داوه‌ته شیعر نووسین جوانی وسروشتی كوردستان هه‌وێنی شیعره‌كانییه‌تی ،له ئیستا دا دوو دیوانه شیعری ئاماده‌یه.
- سه‌ره‌تا پێمان باش بوو كورته‌یه‌ك له ژیانی خۆت باس بكه‌یت.
* ناوی ته‌واوم محه‌مه‌د سه‌دیق موسته‌فا عه‌زیز حه‌سه‌نی وه‌سمان ئاغای ڕواندزییه له ئێواره‌ی 27 / 7 / 1957 له شاری كۆرپاشا ڕواندز له دایك بووم له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵی بۆ ماوه‌ی ساڵێك لای مامۆستای ئاینیم خوێندووه، سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیم هه‌ر له ڕواندز ته‌واو كردوه و ئاماده‌ییم له هه‌ولێر ته‌واو كردوه .
دوای ته‌واو كردنی سه‌ربازی دامه‌زراوم به فه‌رمانبه‌ر تا پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر ئێستاش خانه‌نیشم و خاوه‌نی چوار كوڕ‌و دوو كج ئێستا له‌شاری هه‌ولێر نیشته جێم.
له باره‌ی ده‌ستپێكی شیعریم وه‌كو هه‌ر گه‌نجێك ، جوانی سروشتی كوردستان و روداوه‌كانی كوردستان فاكته‌ر بوون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست و خه‌یاڵمان له رێگه‌ی شیعره‌وه ده‌رببڕین.
چۆن شیعر پێناسه ده‌كه‌یت؟
شیعر له‌سه‌ره‌تاوه له‌وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بی ( شعور ) به‌مانا ڕه‌وانه خۆماڵیه‌كه‌ی خۆمان واتا هه‌ست و ئه‌ندێشه له‌ناوه‌ڕۆكدا هزرو خه‌یاڵ ده‌بێته ڕابه‌ری ئه‌قڵ و هۆنینه‌وه و چنینی ده‌ق و بابه‌تێكی قه‌شه‌نگی داڕێژراو .
به‌درێژایی مێژوی ئه‌ده‌بیاتیش به‌تایبه‌تی شیعر پێناسه‌و ڕه‌هه‌ند و واتای شیعری هه‌یه به‌ڵام به‌كورتی ده‌توانم بڵێم به بۆچونی خۆم پێموایه پێوه‌رێك نییه بۆ پێناسه‌ی شیعر به‌هه‌ر حاڵ بونیاتی داڕشتنی شیعر حاڵه‌تێكه جیاواز له‌و پێوه‌رانه‌ی كه په‌یوه‌سته به‌لایه‌نی ڕوحی شاعیر به‌ڵكوو ئاوێته‌یه به وورژانه‌كانی نه‌ست هه‌ژموون كردنیه‌تی به‌سه‌ر ده‌ر بڕینی شیعردا.
- كاتێكی دیاركراو هه‌یه بۆ نووسینی شیعر؟
*هیچ كاتێكی دیاری كرا‌و نییه بۆ نووسینی شیعر، به‌ڵام نووسینی شیعر كاریگه‌ری خۆی له چه‌ند هۆیه‌كا دێته كایه‌وه یاخود سروش (الهام).
-شاعیرێكی دیاریكراو هه‌یه پێ سه‌رسام بیت، یاخود كاریگه‌ری له‌سه‌ر تۆ هه‌بێت؟
*به‌ڵێ له كورد شاعیری زۆر مه‌زن هه‌ن كه سه‌رسامیان كردووم وه‌كو سافی هیرانی ،مه‌حوی ، دڵدار و حاجی و شێخ ره‌زای تاله‌بانی و هێمنی مه‌هابادی و مامۆستا عه‌لی هه‌ژار زۆرانی تر، له شاعیره عه‌ره‌به‌كانیش مه‌عروف ڕه‌سافی و سه‌ییاب و زه‌هاوی زۆرانی تر.
- هه‌وێنی شیعره‌كانت له‌چییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت؟
*هه‌وێنی شیعره‌كانم جوانی كوردستان و دیمه‌نه دڵرفێنه‌كانی و جوانی ئافره‌ت و خۆشه‌ویستی و زۆر جاریش كچێكی شۆخ و شه‌نگ بوه‌ته هه‌وێنی كۆمه‌ڵێ شیعرم، زۆر كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن یا له‌ده‌ستدانی ئازیزێك هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی شیعری شاعیره مه‌زنه‌كان بوونه‌ته هه‌وێنی شیعره‌كانم.
- كوردستان له كۆێی نێو شیعره‌كانته؟
* كوردستانی پیرۆز هه‌میشه سه‌رقافله‌ی شیعره‌كانم بووه به‌تایبه‌تی داستانی ڕۆڵه شێره‌كانی كورد له هه‌مو و جه‌نگه‌كان به‌درێژایی تێكۆشانی گه‌ڵی كورد بۆ مافه ڕه‌واكانی هه‌روه‌ها جوانی و ڕازاوه‌یی كوردستان خۆی له‌خۆی داپۆشاكی شیعره ئاوازه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیه‌تی.
دڵی بولبول له‌ده‌وری باڵا‌و باغی تۆ وه‌كو سه‌رباز ده‌ڕوا ده‌كا ته‌مه‌ننایێ
تیره‌بارانم كه‌ی گوڵ بارینه بۆمن بۆماچێكی لێوت ده‌كه‌م هه‌زاران تكایێ
ده‌خیلم به‌ندو ئه‌سیرم ڕوی خۆت وه‌رمه‌گێڕه ئه‌ی من ڕوكه‌مه كام لایێ
دڵی شه‌یدا كه‌شه‌یدایه ده‌خاله‌ت هه‌ر له‌خۆی دێ ده‌بێ به‌رپاكا هه‌رایێ
- به‌رهه‌می چاپكراوت هه‌یه ؟
*تا ئێستا هیچ چاپ كراوێكم نییه، به‌ڵام له هه‌ندێ ڕۆژنامه و گۆڤار به به‌رده‌وامی شیعره‌كان بڵاو ده‌كه‌مه‌وه، له‌به‌ر بژێوی ژیان و سه‌رقاڵی بوون دوا كه‌وتم له‌چاپ كردنی شیعره‌كانم.
- پرۆژه‌ی داهاتووت چیه؟
*پڕۆژه‌ی داهاتوم دوو دیوانم ئاماده‌یه بۆ چاپ له‌ژێر ناوی ( خه‌ره‌ند ئامێزی قوربانیه‌كان ) و ( دایكی گه‌وره‌م وای فێر كردم) ئه‌گه‌رخوای مه‌زن ته‌مه‌نی پێ به‌خشین ئه‌وا چاپی ده‌كه‌ین.
- ئێمه‌ش به‌هیوای ئه‌وه‌یه‌ن به زووترین ،ئه‌م دوو دیوانه‌ی به‌رێزتان بگاته ده‌ست خوێنه‌ران، له كۆتاییدا زۆر سوپاس بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی به ئێمه‌یت به‌خشی.
* منیش سوپاسی ئێوه ده‌كه‌م بۆ ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه.
PUKmedia - كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆك کۆماری لەگەڵ پادشای ئوردن و رەوەندی عیراقی لە ئوردن کۆدەبێتەوە
08:30 PM - 2024-04-15 -
ئاسایش سێ تۆمەتبار دەستگیر دەکات
08:15 PM - 2024-04-15 -
یادی تاوانی ئەنفالی كورد دەكرێتەوە
05:30 PM - 2024-04-14 -
پڕۆژەی گەشتیاری بەنداوی باوەشاسوار جێبەجێ دەکرێت
02:40 PM - 2024-04-14
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆران گرنگە نەک 'هەژماری من'
05:16 PM - 2024-04-15
قوباد تاڵەبانی: رۆتین کەمبکرێتەوە
03:21 PM - 2024-04-15
فراکسیۆنی یەکێتی داوای مافی زیندانیانی سیاسی هەرێم دەکات
12:05 PM - 2024-04-15
جومانە غەلای:كۆمسیۆن و نەزاهە و ناوخۆ لێكۆڵینەوە لە كاندیدەكان دەكەن
02:29 PM - 2024-04-14
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش سێ تۆمەتبار دەستگیر دەکات
هەواڵ 08:15 PM - 2024-04-15 -
رژێم له بالیسانه‌وه ده‌ستی به كیمیابارانی كورد كرد
کوردستان 07:43 PM - 2024-04-15 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 07:37 PM - 2024-04-15 -
تابلۆیەکی جیاوازی جەلەوە
بیروڕا 07:21 PM - 2024-04-15 -
لەتیف نێروەیی: چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆران گرنگە نەک 'هەژماری من'
کوردستان 05:16 PM - 2024-04-15 -
وەڵامدانەوەی پرسیارەكانی تایبەت بە هەڵوێستی یەكێتی
بیروڕا 04:57 PM - 2024-04-15 -
قوباد تاڵەبانی: رۆتین کەمبکرێتەوە
کوردستان 03:21 PM - 2024-04-15 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای مافی زیندانیانی سیاسی هەرێم دەکات
کوردستان 12:05 PM - 2024-04-15