riklam

یه‌كێتی: فه‌یلییه‌كان هه‌میشه‌ پێشه‌نگی خه‌بات و قوربانیدان بوون

ی.ن.ک‌‌ 01:11 PM - 2021-04-02
.

.

چل و یه‌ك ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رژێمی به‌عسی دیكتاتۆر تاوانێكی گه‌وره‌ی نامرۆڤانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌نه‌ته‌وه‌ی كورد و گه‌لانی عیراق كرد كه‌ئه‌ویش له‌پرۆسه‌یه‌كی به‌رنامه‌بۆدارێژراودا به‌مه‌به‌ستی راگواستن و كۆچكردنی به‌زۆر و سه‌رنگومكردنی زیاتر له‌ ٢٠ هه‌زار گه‌نجی كوردی فه‌یلی بوو له‌به‌غداد و پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق.

ئه‌م پرۆسه‌ نامرۆڤانه‌یه‌ زیاتر ده‌ریخست كه‌ سیاسه‌تی پاكتاوی ره‌گه‌زی و ئیتنی و مرۆڤ كوشتن كه‌سیما ناسه‌ره‌وه‌كانی به‌عسیه‌كان بوه‌، به‌بێ جیاوازی ئه‌م سیاسه‌ته‌ به‌رامبه‌ر به‌ته‌واوی پێكهاته‌كانی عیراق به‌كارهاتوه‌ و كوردانی فه‌یلیش له‌م پرۆسه‌ به‌دناوه‌دا قوربانی یه‌كه‌مینیان داو تاكه‌ هۆكارێكیش ئه‌وه‌ بوه‌ كه‌ جگه‌له‌كورد بوونیان ، ئه‌وان هه‌میشه‌ له‌سه‌نگه‌ری كوردایه‌تی و خه‌باتی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان بوون.

له‌م نێوه‌نده‌دا ، ئێمه‌ له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی كه‌ باس له‌خه‌بات و قوربانیه‌كانی كوردانی فه‌یلی ده‌كه‌ینه‌وه‌ ، راسته‌وخۆ ناوه‌ دره‌وشاوه‌كانی شۆرشی نوێ ئه‌وانیش خوالێخۆشبوان عادل مراد و عبدالرزاق فه‌یلیمان دێته‌وه‌ یاد، كه‌چۆن له‌دوای كه‌وتنی شۆرشی كورد له‌ساڵی ١٩٧٥ وه‌ك ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی له‌پشتی رابه‌رمان مام جه‌لال راوه‌ستان و شۆرشی كوردیان له‌بێكه‌سی و بێده‌ره‌تانی رزگار كرد و چه‌خماخه‌ی هه‌ڵگیرساندنی شۆڕ‌شێكی نوێ یان راگه‌یاند.

له‌كاتێكدا ئه‌م یاده‌ غه‌مناكه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، جێی خۆیه‌تی وه‌بیری حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ئیتحادی بێنینه‌وه‌ كه‌به‌داخه‌وه‌ هه‌تا ئێستا وه‌ك پێویست ئاور له‌كوردانی فه‌یلی نه‌دراوه‌ته‌وه‌ و له‌هه‌ندێك ئاستدا فه‌رامۆش كراون.

هه‌ربۆیه‌ وه‌ك رێزگرتن له‌شه‌هید و قوربانیه‌كانیان، پێویسته‌ هه‌ردوو حكومه‌ت به‌جدی كار بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ و خزمه‌تكردنی زیاتری كوردانی فه‌یلی بكه‌ن.
هه‌روه‌ها داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌به‌رۆڵی یاسایی خۆیان هه‌ستن و كه‌مێك له‌ئازار و فرمێسكی كه‌سوكاری قوربانیانی كوردانی فه‌یلی كه‌م بكه‌نه‌وه‌ ئه‌ویش له‌رێگه‌ی یاسا و رێسا و بریاره‌كانیانه‌وه‌.

سڵاو له‌رۆحی شه‌هیدانی فه‌یلی و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال و ته‌واوی شه‌هیدانی پێكهاته‌كانی عیراق دژی رژیمی به‌عسی فاشی
سه‌ربه‌رزی و رووسوری بۆ خێزان و كه‌سوكاریان.

فراكسیۆنی یه‌كێتیی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق

٢٠٢١/٤/٢
PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket