riklam

ریشۆڵە لەكوردستان بەرێژەیەكی زۆر كەمیكردوە

هەمەرەنگ 10:13 PM - 2021-04-01
.

.

ئەگەرچی لەساڵانی رابردوو رێژەیەكی زۆر لە دەشت و دەرەكانی كوردستان و تەنانەت شارەكانیش ریشۆڵە و باڵندەی جۆراوجۆر دەبیندران و بەكۆمەڵ بەئاسمانەوە دەفڕین، كەچی ماوەی چەند ساڵێكە بوونی  ریشۆڵە بەرێژكی زۆر كەمیكردوە، ئەمساڵیش بەشێوەیەك كەمبۆتەوە بۆتە جێگای پرسیار و سەرسوڕمانی خەڵكی شارو دێهاتەكان.

عەباس محەمەد كاسبكار لە بازاڕی پەلەوەر و باڵندە لە شاری هەلێر لەبارەی كەمبونەوەی رێژەی ریشۆڵە لە كوردستان بۆ PUKmedia وتی: راستە هاتنی ریشۆڵە بۆ كوردستان زۆر كەمیكردوە ئەمەش پێچەوانەی ساڵانی رابردووە كە بەرێژەیەكی زۆر روویان لە شاخ و دەشتەكانی كوردستان دەكرد، بەڵام ئەوەی لەوەرزی زستانی ئەمساڵ  بینیمان سروشتەكەمان بەبێ ریشۆڵە دەركەوتن، ئەمەش تارادەیەك دیاردەیەكی سەیر نامۆیە.

ئەو كاسبكارە پەلەوەرە باسی لەوەشكرد: ئەوەی ئێمە بزانین هۆكاری كەمبونەوەی باڵندەی ریشۆڵە لە كوردستان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لەلایەن راوچیەكانەوە  بەشێكی زۆری راو دەكرێت و دەهێندرێتە بازاڕەكان دەفرۆشرێت، هەرچەندە راوكردنی باڵندە كێوی و كۆچەرەكان قەدەغە كراوە، بەڵام وەكو پێویست رێی لێناگیرێت.

photo_2021-04-01_22-03-19 (2).jpg

هەر لەبارەی ئەو بابەتە عەبدولرەحمان رەسول كە ماوەی پازدەساڵە لە بازاڕی پەلەوەری هەولێر كاردەكات وتی: من پێموایە بەشێك لە هۆكاری نەمانی ریشۆڵە لە كوردستان بۆ نەبوونی خواردنی ئەو باڵندانە دەگەرێتەوە، چونكە سروشتی  كوردستان گۆڕانكاری زۆری بەسەر داهاتووە و ساڵانە رێژەیەكی زۆری دەسوتێت، هەروەها رێژەی سەوزایی كەمبۆتەوە، ئەمەش وادەكات كە ریشۆڵە روو لە ناوچەكانی كوردستان نەكات بەڵكو بۆ شوێنێكی دیكە كۆچ دەكەن.

ئەو پێشیوابوو: كەمی رێژەی بارانبارین و ئاوەدان نەكردنەوەی گوند و دێهاتەكان هۆكارێكی دیكەن كە بەشێك لە باڵندەكان بتۆرێن لە نێویشیان ریشۆڵە، بەڵام بە گشتی هەندێكجار كۆچی باڵندەكان لەساڵێك بۆساڵێكی دیكە دەگۆڕێت و كەمدەبێتەوە، هەندێكجار زیاتر روو لەناوچەكی دیاریكراو دەكەن، بەتایبەتی ئەوان بە كۆمەڵ كۆچدەكەن  وبەیەك  ئاراستەی روو لە شوێنێك دەكەن.

هەردی خالید وەك شارەزایەكی بواری ژینگە لە بارەی كۆچی باڵندەكان و  لەباری ژینگە بۆ PUKmedia وتی: ئەگەر لە دوورەوە سەیری شارەكان بكەیت، بەتایەتی شارێكی وەك هەولێر دەبین ئاسمانێكی تەڵخ و تۆزاوی دیارە، هۆكاری ئەمەش چاڵایەكانی رۆژانەی مرۆڤە، بێگومان ئەو جۆرە ژینگەیە لەبارە نیە بۆ باڵندەكان لە نێویشیان ریشۆڵە.

وتیشی: جگە لە خراپی ژینگە هاوكات زۆری بەفربارین لەناوچە شاخاوییەكان هۆكارێكی دیكەیە كە باڵندەكان خواردنیان دەست نەكەوێت، ئەمەش وادەكات كۆچ بۆ شوێنێكی دیكە بكەن، سەبارەت بە دەشتاییەكانیش دەبینین ئەمساڵ بارانبارین دواكەوت و گژوگیا درەنگتر شین بوو، ئەمەش كۆچی باڵندەكانی وەزری زستانی دواخست.

نازم قادریش وەك جوتیارێكی شارەزا لە شاری هەولێر دەڵێت: هاتنی ریشۆڵە جگە لەوەی دیمەنێكی جوان بەسروشتی كوردستان دەبەخشی، هاوكات سوودی بۆ زەوییەكانی كشتكاڵی هەیە، ئەویش كاتێك زۆربەی كرمەزیانبەخشەكانی زەوی  دەبنە خۆراكی ریشۆڵە.

 ئەو جوتیارە ئاماژەی بەوەشكرد: پێویستە لەسەر حكومەت بەرلەهاتنی وەرزی زستان رێنمایی پێویست بڵاوبكەنەوە بۆ راونەكدنی ریشۆڵە و باڵندەكانی دیكە، چونكە ئەوانە باڵنەدەی وەرزین و كۆچبەرن، ئەگەر  هەوڵی راوكردنیان بدرێت دەتۆرێن و روو لە ناوچەیە ناكەنەوە.

PUKmedia هەولێر، تەها عەبدوڵڵا

photo_2021-04-01_22-03-19.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket