نابێت كه‌رتی پیشه‌سازی پاشه‌كشه‌بكات
بیروڕا 12:29 PM - 2021-04-01.
بوژانه‌وه‌ی ئابوری و ژێرخانی ئابوری وابه‌سته‌یه به بوژانه‌وه‌ی پایه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌بواره كانی پێشه‌سازی ، كشتوكاڵ، گه‌شتیاری، ئه‌وه‌ی ڕه‌چاو ده‌كرێت لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ی توانیوه له‌م بوارانه‌دا به پلان و به‌رنامه ڕێژی سه‌رده‌میانه‌و زانستیانه كاری پێویست ئه‌نجام بدات.
به‌تایبه‌تی له كه‌رتی پیشه‌سازیدا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بچێته قۆناغی وه‌به‌رهێنانی خۆماڵی و ببێته ووڵاتێكی وه‌به‌رهێنه‌ر له‌و سێكته‌رانه‌ی ئاماژه‌مان پێداوه دوای (30) ساڵ له حكومڕانی كورده‌واری ئه‌م ووڵاته‌ی ئێمه هه‌رچاومان له هاورده‌كردنی هه‌مووجۆره كاڵایه‌كی جۆراو جۆره له‌ده‌ره‌وه ئه‌م كاره‌ش نامان گه‌یه‌نێته ئه‌و ئاسته‌ی گه‌شبین بین به‌وه‌ی له ئاینده‌ی نزیكدا ببینه ووڵاتێكی وه‌به‌رهێنه‌ر ئارام ئارام ئابوریمانبه‌ره‌و گه‌شانه‌وه بڕوات .
كه‌رتی پیشه‌سازی گرنگ و بایه‌خدار ده‌بێت هه‌ردوولای حكومه‌تی هه‌رێم خاوه‌ن پیشه‌سازی كان له‌كه‌رتی تایبه‌ت هه‌مه‌هه‌نگو به‌یه‌كه‌وه ته‌واو كه‌ربن بۆئه‌وه‌ی .
هه‌رێم ببێ ته خاوه‌نی كارگه‌و كارخانه‌ی پێشكه‌وتوو.
لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له حكومه‌تی خۆمان پاڵ پشتی ته‌واوی كه‌رتی پیشه‌سازی بكات كار ئاسانیان بۆ بكات پشتیوانیان بێت بۆ ساخكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه كانیان ڕێگه‌گرتن له هاورده‌كردنی ئه‌وبه‌رهه‌مانه‌ی كارگه‌خۆماڵیه‌كان به‌رهه‌می دێنن كه‌م كردنه‌وه‌ی باج‌و خه‌راج له‌سه‌ریان دامه‌زراندنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی پێشكه‌وتووی نێوده‌وڵه‌تی دامه‌زراندنی بانكی پیشه‌سازی بۆ هاوكاری دارایی و بیمه‌ی چاودێری ته‌ندورستی و كوالێتی به‌رهه‌مه‌كان . دابین كردنی كاره‌بای به‌رده‌وام هاندانی خاوه‌ن پیشه‌سازیه‌كانی بیانی كه خاوه‌ن به‌هره‌و سه‌رمایه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پیشه‌سازیه‌كانی هه‌رێم كارگه‌و كارخانه‌ی جۆراو جۆر دابمه‌زرێنن حكومه‌تی خۆمان كارئاسانی هاتنیان بۆ بكات و سه‌رو سه‌رمایه‌یان بپارێزێ ئه‌مه یاسای نێو ده‌وڵه‌تیه بۆ پیشه‌سازی كردنی ووڵات.
ده‌بێت بانكی پیشه‌سازی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت بۆ پشتیوانی كردنی قازانج و سه‌رمایه‌ی خاوه‌ن پیشه‌سازیه‌كانی ناوخۆی و ده‌ره‌كی ئه‌ركی كه‌رتی پیشه‌سازی ئه‌وه‌یه ده‌زگای پیشه‌سازی پێشكه‌وتووی سه‌رده‌میانه و ئه‌ندازیار و كادری پیشه‌سازی شاره‌زا و خاوه‌ن به‌هره ئاماده بكه‌ن سود له توانای كرێكارانی ناوخۆ وه‌ربگیرێ .
خاوه‌ن پیشه‌سازیه‌كانی كوردستان هه‌وڵ بده‌ن كارگه‌و كارخانه‌ی قورس دابمه‌زرێنن ته‌نها ئه‌و كارگانه نه‌بن كه‌پیشه‌سازی سوك‌و بێ كوالێتی به‌رهه‌م بهێنن . ئه‌گه‌ر هه‌ردوولای كه‌رتی گشتی و كه‌رتی پیشه‌سازی هاوكار و هاوئاهه‌نگ بوو به‌م جۆره‌ی ئاماژه‌م بۆكردووه كاربكه‌ن هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به‌ره‌و بنیات نانی هه‌رێمێكی خاوه‌ن پیشه‌سازی پێشكه‌وتوو ئه‌ڕۆین.
نوسینی / عه‌بدوڵڵا حاجی سه‌عید
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26