riklam

داوای گەڕانەوەی لێبڕینی سێ مانگی رابردووی مووچه‌ ده‌كرێت

ئابوری 11:23 AM - 2021-04-01
.

.

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، له‌پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی هه‌رێمدا رێگه‌ ناده‌ین جارێكی دیكه‌ ده‌ست بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ببرێت و داواده‌كه‌ین، لێبڕینی سێ مانگی رابردووی ئه‌مساڵ بۆ فه‌رمانبه‌ران بگه‌ڕێته‌وه‌.

سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان بۆ PUKmedia وتی: ئه‌گه‌ر پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق له‌مانگی یه‌كی ئه‌مساڵه‌وه‌ كاری پێبكرێت، ئه‌وا حكومه‌تی عیراق پشكی سێ مانگی رابردوو بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێبڕینی سێ مانگی رابردووی ئه‌مساڵ بۆ فه‌رمانبه‌ران بگه‌ڕێنێته‌وه‌.

له‌باره‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی وتی: ئه‌گه‌ر پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی هه‌رێم بهێنێرته‌ په‌رله‌مان، رێگه‌ناده‌ین به‌هه‌ر بیانویه‌ك بێت جارێكی دیكه‌ ده‌ست بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ببنرێت و ئه‌و خاڵه‌ له‌پرۆژه‌كه‌دا جێگیر ده‌كه‌ین.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket