riklam

فراكسیۆنی یه‌كێتی: جێگیركردنی پشكی كورد له‌بودجه‌ گرنتیه‌كی باشه‌

ی.ن.ک‌‌ 09:43 AM - 2021-04-01
.

.

فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌وه‌ راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، جێگیركردنی پشكی كورد له‌بودجه‌ی گشتی عیراق، گرنتیه‌كی باشه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌م بۆ دابینكردنی مووچه‌یه‌كی شایسته‌ بۆ مووچه‌خۆران و هه‌م بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پرۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دامه‌زراندن به‌ڕووی گه‌نجانی هه‌رێمدا .

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌...
هاووڵاتیانی سه‌ربه‌رزو خۆڕاگری سنووری جوگرافی پارێزگاكانی (سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌) و ئیداره‌كانی (گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین) هه‌روه‌ك ئاشكرایه‌ دوای چه‌ندین مانگ له‌ گفتوگۆو كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی دانوستانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ دواجار گرێ كوێره‌ی بودجه‌ كرایه‌وه‌و پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ ساڵی (٢٠٢١) له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق ده‌نگی له‌سه‌ردراو جێگیركرا .
ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی له‌ڕووی داراییه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌مان كاتدا بنه‌مایه‌كی باشه‌ بۆ زیاتر لێكتێگه‌شتن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌و گرفته‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی تر .
لێره‌وه‌ به‌پێویستی ده‌زانین سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی به‌ڕێزان هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی بكه‌ین كه‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه‌ سیاسی و دبلۆماسیه‌كانیان چڕكردبویه‌وه‌ له‌پێناو گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غداو چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌ سیاسی و داراییه‌كان له‌پێناو ژیانێكی جوانترو شایسته‌تر به‌ خه‌ڵكی كوردستان .
هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینمان ئاراسته‌ی به‌ڕێز كاك قوباد سه‌رۆكی وه‌فدی دانوستانی هه‌رێم و تیمه‌كه‌ی ده‌كه‌ین كه‌ ماندوونه‌ناسانه‌ چه‌ندین جار سه‌ردانی به‌غدایان كردو هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان خسته‌گه‌ڕ بۆ گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتن له‌پێناو قووت و ژیانی خه‌ڵكی هه‌رێم .
سوپاس و ده‌ستخۆشیمان بۆ ئه‌ندامانی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه‌داكۆكیكاری ڕاسته‌قینه‌ بوون بۆبه‌دیهێنانی ئه‌م ماف و داوا ڕه‌وایه‌ .
سوپاس و ده‌ستخۆشیمان بۆ نوێنه‌رانی كورد له‌لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق كه‌ ڕۆڵی باشیان هه‌بوو له‌جێگیركردنی پشكی كورد له‌بودجه‌ی گشتی عیراق .
سوپاس و پێزانینمان بۆ هه‌موو ئه‌و په‌رله‌مانتارو سیاسیانه‌ی كه‌ڕۆڵی ئیجابییان هه‌بوه‌ له‌م كه‌یسه‌دا .
دیاره‌ جێگیركردنی پشكی كورد له‌بودجه‌ی گشتی عیراق، گرنتیه‌كی باشه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌م بۆ دابینكردنی مووچه‌یه‌كی شایسته‌ بۆ مووچه‌خۆران و هه‌م بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پرۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دامه‌زراندن به‌ڕووی گه‌نجانی هه‌رێمدا .
به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی هه‌موو داخوازیه‌ ڕه‌واكانی تری خه‌ڵكی هه‌رێم بێته‌دی .

فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket