riklam

یادی ٣٠ ساڵەی كۆرەو لەكەركوك كرایەوە

ی.ن.ک‌‌ 12:07 AM - 2021-04-01
.

.

رۆژی 31-3 لەبیرەوەری 30 ساڵەی كۆڕەوی ملیۆنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، لەشاری كەركوك مەڵبەندی رێكخستنی كەركوكی یەكێتیی پێشانگەیەكی كردەوە.

چالاكیەكە بەبەشداری ژمارەیەك بەرچاو لە لێپرسراوانی حزبی و حكومی و رێكخراوەكان و نوێنەری پێكهاتە ئاینی و نەتەوەییەكانی كەركوك لەهۆڵی چالاكی خوێندنگەكانی شارەكە رێكخرابوو.

سەرپەرشتیارانی پێشانگەكە  روونیانكردەوە، ئامانج لەرێكخستنی ئەو چالاكیە خستەرووی ئەو مەرگەسات و تراژیایەیە كەلەئاكامی  كۆرەوەكەی ساڵی 1991 دوچاری خەڵكی كوردستان بەگشتی و كەركوك بەتایبەتی بوەوە.

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییشدا هەر یەك لەمحەمەد عوسمان لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی و حەسیبە عەبدوڵلا لێپرسراوی بۆردی پێكهاتەكانی یەكێتیی، جەختیان لەسەر پێویستی  یادكردنەوەی كۆرەو كردەوە.

لێپرسراوانی یەكێتی لەكەركوك راشیانگەیاند:" لەكاتێكدا یادی كۆرەو دەكرێتەوە كەركوك بەرەوشێكی ناجێگیردا تێپەر دەبێت و داوایان لەحكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراق كرد كار بۆ ئاساییكردنەوەی دەستوری رەوشی كەركوك بكەن.

 PUKmedia كەركوك - پەیامنێرانمان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket