riklam

خورماتوو..كۆڕێكی شیعری به‌ڕێوه‌چوو

ئەدەب وهونەر 08:18 PM - 2021-03-31
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ ٢٠٢١/٣/٣١ به‌ ئاماده‌بوونی مه‌لا كه‌ریم شكور ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ١٦ ی ڕێكخستنی حه‌مرین و هونه‌ر دۆستان و هاوڵاتیانی قه‌زای خورماتوو له‌ قاوه‌خانه‌ی ماڵی كلتوری و له‌ ژێر ناونیشانی خورماتوو ئاوێته‌ی شیعره‌كانی خه‌یاڵی ده‌بێت، ڕاگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی ١٦ ی ڕێكخستنی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆڕێكی شیعری بۆ هونه‌رمه‌ندی لاو هاوڕێ محه‌مه‌د فه‌تاح ناسراو به‌ خه‌یاڵی ساز كرد.

له‌ سه‌ره‌تای كۆڕه‌كه‌دا ژیاننامه‌ی شاعیر خوێنرایه‌وه‌ و دواتر شاعیری ناوبراو به‌ ئاماده‌بونی كه‌مانژه‌ن به‌ڕێز مه‌حمه‌دی كه‌مان چه‌ندین پارچه‌ شیعری پێشكه‌ش كرد له‌ بواره‌كانی نیشتمانی و ئه‌وین.

وته‌ی مه‌ڵبه‌ندی ١٦ ی حه‌مرین له‌ لایه‌ن مه‌لا كه‌ریم شكور ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ١٦ ی ڕێكخستنی حه‌مرینه‌وه‌ خوێنرایه‌وه‌ و ده‌ستی خۆشی له‌ شاعیری ناوبراو كرد بۆ شێعره‌كانی و ڕایگه‌یاند هه‌میشه‌ پاڵپشتی ده‌بن و پاڵپشتی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن له‌ بواره‌ جیاكانی هونه‌ردا كار ده‌كه‌ن و خزمه‌تی خه‌ڵك ده‌كه‌ن.

له‌ كۆتایشدا خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی مه‌ڵبه‌ندی ١٦ ی ڕێكخستنی حه‌مرین پێشكه‌شی هاوڕێ محه‌مه‌د كرا و له‌ لای خۆیشه‌وه‌ هاوڕێ محه‌مه‌د سوپاسی ڕاگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرینی كرد كه‌ ئه‌ركیان كێشا به‌ سازدانی ئه‌و ئێواره‌ كۆڕه‌ و هیوای خواست هه‌میشه‌ پشتیوانی هونه‌ر بن.

PUKmedia  عه‌داله‌ت میعاد – خورماتوو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket