riklam

كاتی گەیشتنی پارە لەبەغداوە بۆ هەرێم ئاشكرادەكرێت

ئابوری 06:35 PM - 2021-03-31
.

.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: ئەو ماددەیەی لەپرۆژە یاسای بودجەدا تایبەت بوو بەهەرێمی كوردستان پەسەند كراوەو پشكی هەرێمیش لەبودجەی عیراق لەنێوان 9 بۆ 10 ترلیۆن دینارەو تا مانگێكی تر بەغدا پارە رەوانەی هەرێم دەكات.

بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لەبارەی پەسەندكردنی ماددەی 11ی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق كە تایبەتە بە پشكی هەرێمی كوردستان، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:دوای چەندین جار دواخستن بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە دواجار پەسەندكردنی پرۆژەكە دەستیپێكردو ماددەی 11 كە تایبەتە بە پشكی هەرێم پەسەندكرا، بۆیە دەستخۆشی لەپەرلەمانتارانی عیراق بەتایبەت پەرلەمانتارە كوردەكان دەكەین كە ئەم ماوەیە زۆر هەوڵیاندا.

وتیشی: ماددەی 11 كە تایبەتە بەپشكی هەرێم بەكۆی دەنگ پەسەند كرا، بەڵام ئەوەی ماوە دەنگدانە لەسەر كۆی پرۆژە یاسای بودجەو چاوەڕوان دەكەین ئەمشەو تەواوی ماددەو بڕگەكانی پرۆژە یاساكە پەسەند بكرێت.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق راشیگەیاند: بەپێی پرۆژەكە پشكی هەرێم 12.67%ەو بڕی ئەو بودجەیەشی بەر هەرێم دەكەوێت لە 9 بۆ 10 ترلیۆن دینارەو تا مانگێكی تر كە رێنماییەكان لەوەزارەتی دارایی عیراق بۆ بودجە دەردەچێت دەست بەجێبەجێكردنی یاساكە دەكرێت و پشكی هەرێم رەوانە دەكرێت.

بەشیر حەداد باسی لەوەشكرد كە پێش كۆبوونەوەكە رێككەوتنێكی پێشوەختە كراوە بۆ تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجە، تەنها ئەگەر چەند گۆڕانكارییەكی بچوك لە پرۆژەكەدا رووبدات كە تایبەتە بەپشكی پارێزگاكان.

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket