riklam

پشكی هەرێم لەبودجە پەسەند كرا

ئابوری 06:07 PM - 2021-03-31
.

.

پەرلەمانی عیراق ماددەی 11ی پرۆژە یاسای بودجەی پەسەند كرد كەتایبەتە بە پشكی هەرێمی كوردستان و 12.67% ەو دوای تەسلیمكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەو 50%ی داهاتە نانەوتییەكان هەرێم 9 ترلیۆن و 500 ملیار دیناری لەبودجەدا بەردەكەوێت، جگە لەوە هەرێم لەو بودجەیەی بۆ پرۆژەكان و پەرەپێدانی پارێزگاكان تەرخان دەكرێت هەرێم پشكی دەبێت.

ئەمڕۆ 31ی 3ی  2021 دوای چەندین كۆبوونەوەو نەگەیشتن بەڕێككەوتنی لایەنەكان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق، دواجار پەرلەمانی عیراق دەنگدانی لەسەر ماددەو  بڕگەكانی پرۆژە یاسای بودجە دەستپێكردو ماددەی 11ی پرۆژەكەش كە تایبەتە بەپشكی هەرێمی كوردستان پەسەند كرا.

بەپێی ماددەی 11ی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق كە تایبەتە بەپشكی هەرێم لەبودجەدا دەبێت حكومەتی هەرێم مانگانە 250 هەزار بەرمیل نەوت بەنرخی سۆمۆ تەسلیمی حكومەتی عیراق بكات و  دوای پێدانی شایشتە داراییەكانی دەبێت كاری لەپێشینەی حكومەتی هەرێم پێدانی موچەی موچەخۆران بێت.

دوای تەسلیمكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەو 50%ی داهاتە نانەوتییەكان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بە بەغدا، هەرێم 9 ترلیۆن و زیاتر لە 500 ملیار دیناری لەبودجەدا بەردەكەوێت، جگە لەو بودجەیەی بۆ پرۆژەكان و پەرەپێدانی پارێزگاكان تەرخان دەكرێت.

هەر بەپێی ماددەی 11ی پرۆژە یاسای بودجە، ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەند نەبێت بەتەسلیمكردنی نەوت و 50%ی داهاتە نانەوتییەكان بە حكومەتی عیراق ئەوا پشكەكەی دەبڕدرێت.

هەر لەو ماددەیەدا وەزارەتی دارایی عیراق حكومەتی هەرێم پابەند دەكات بەپێداچوونەوەو پێدانی زانیاریی وردی فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی بەهاوكاری دیوانی چاودێری هەردوولا تا 30ی 6ی 2021و دەبێت زانیارییەكان نێردرابێت،  هەروەها دامودەزگا فیدراڵییەكان لە هەرێم دەگەڕێنرێنەوە بۆ سەر وەزارەتەكانی خۆیان لە حكومەتی ناوەندی كە رەگەزنامەو بەنداوەكان و فڕۆكەخانەكان دەگرێتەوە.

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket