riklam

بۆ پەسەندكردنی بودجە پەرلەمانتاران چاوەڕێی لیژنەی دارایی دەكەن

ئابوری 03:13 PM - 2021-03-31
.

.

بۆ دەستپێكردنی كۆبوونەوەی پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 چاوەڕێی لیژنەی دارایی پەرلەمان دەكات كە لەكۆبوونەوەدان.

سەرچاوەیەكی پەرلەمانی  بە PUKmediaی راگەیاند: لەئێستادا دەستەی سەرۆكایەتی و پەرلەمانتاران گەیشتونەتە هۆڵی پەرلەمان و چاوەڕوانی لیژنەی دارایی دەكەن كە لەكۆبوونەوەدان تا ئەوانیش بێنە ناو هۆڵی پەرلەمان و كۆبوونەوەكە بۆ پەسەندنی ماددەو بڕگەكانی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق دەستپێبكات.

وتیشی: لەناو هۆڵی پەرلەمان، ژمارەی یاسای پەرلەمانتاران ئامادەن و بەگەیشتنی لیژنەی دارایی هیچ كێشەیەك بۆ دەستپێكردنی كۆبوونەوەكە نابێت.

شەوی رابردوو دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەرجەم فراكسیۆن و پەرلەمانتارانی ئاگاداركردەوە كە هەر كەسێك بەشداری كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ كە تایبەتە بەپەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجە نەكات ناوەكەی بڵاودەكرێتەوە.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket