riklam

نزیكه‌ی 60 ساڵه‌ خه‌ریكی دروستكردنی گۆزه‌یه‌

هەمەرەنگ 11:26 AM - 2021-03-31
.

.

حه‌یده‌ر كه‌مال ناسراو به‌وه‌ستا حه‌یده‌ری سیرامیك له‌ پارێزگای كه‌ركوك، ڕۆژانه‌ له‌ناو خانوه‌كه‌ی خۆیدا كاری دروستكردنی گۆزه‌و په‌رداغ و چه‌ندین بابه‌تی كورده‌واری ده‌كات.

 وه‌ك خۆشی ده‌ڵێت: ھه‌ر له‌منداڵییه‌وه‌ له‌ناو قوڕ بووه‌ ده‌ستیكردووه‌ به‌كاركردن له‌لای باوكی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ئه‌وكاره‌یان له‌ باوباپیرانه‌وه‌ بۆ ماوه‌ته‌وه‌.

گه‌رچی ساڵانی رابردوو گرنگی زۆر دراوه‌ به‌ كاره‌ ده‌ستییه‌كان، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌وكارانه‌ به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت، وه‌ستا حه‌یده‌ر ئاماژه‌بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات ساڵانی ڕابردوو خواستی زۆر له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ ده‌ستیانه‌ ھه‌بووه‌، به‌ڵام ئێستا ته‌نھا بۆ جوانكارییه‌ بازاڕی وه‌ك پێویست نییه‌.

وه‌ستا حه‌یده‌ر باسی كاركه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت: كارێكی قورسه‌، به‌ڵام ئه‌و به‌ھۆی ئه‌وه‌ی ھه‌ر له‌ته‌مه‌نی ٦ ساڵییه‌وه‌ خه‌ریكی ئه‌م كاره‌كه‌یه‌ ھیچ ماندوو نابێت و خولیاشی بۆ كاره‌كه‌ی ھه‌یه‌.

وه‌ستا حه‌یده‌ر ھه‌موو به‌یانیه‌ك له‌ سه‌عات 8 وه‌ ده‌ست ده‌كات به‌كاركردن، ڕۆژانه‌ له‌توانایدایه‌ 50 بۆ 60 گۆزه‌و و په‌رداغ دروست بكات، ئه‌و ده‌ڵێت: ساڵانی رابردوو ئێمه‌ له‌ دوزخورماتوو بووین، زۆربه‌ی ماڵی ئه‌و گونده‌ كاری سیرامیك و دروستكردنی گۆزه‌و په‌رداغ ئه‌و جۆره‌ بابه‌تانه‌یان ده‌كرد،به‌ڵام ئێستا ته‌نھا چه‌ند كه‌سێك ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن.

PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی
وێنه‌/  شاد ئیبراهیم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket