riklam

ژمارەیەك مامۆستا خەڵات دەكرێن

ی.ن.ک‌‌ 09:01 PM - 2021-03-30
.

.

ئەمڕۆ بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەب و ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایانی لیستی سەوزی لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، هەڤاڵ فەهمی بورهان ئەندامی سەركردایەتی ی. ن. ك خەڵاتی رێزلێنانی بەخشی بەو مامۆستایانەی كە لە قۆناغی تۆماری ئاماری مەكتەبی ڕێكخراوەكاندا رۆڵی بەرچاویان هەبوو.

لە مەراسیمەكەدا كە لەلایەن لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستانەوە ئامادەكرابوو، هەڤاڵ فەهمی بورهان خۆشحاڵی خۆی بە مەراسیمەكە دەربڕی و رایگەیاند، نەك تەنها بۆ ئەو كارەیان، بەڵكو مامۆستایان بۆ هەمووكات و هەموو كارێكیان جێگەی رێزو دەستخۆشی ئێمەن و بەناوی هەڤاڵ دكتۆر میران لێپرسراوی مەكتەبیشەوە بەڵێنی پشتیوانی و هاوكاری بەردەوامتان پێ دەدەم.

لێپرسراوی بۆردی رێكخراوە پیشەییەكان وتیشی، ئەوەی گرنگە بەلامانەوە ئەوەیە، بەهەموومان هەوڵ بدەین، پرۆسەی پەروەردەو خوێندن، ئەو پرۆسە زانستیە ئەكادیمیە بێت كە مامۆستایان داوای دەكەن.

لەكۆتایشدا رایگەیاند، سوپاس بۆ ماندوبونتان، بۆ هەر داوایەكی ئێوەش، ئێمە لەپشتتانین و هاوكارتان دەبین.

PUKmedia راگەیاندنی بۆردی رێكخراوە پیشەییەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket