riklam

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پیرۆزبایی له‌ حزبی شیوعی ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 07:27 PM - 2021-03-30
.

.

به‌بۆنه‌ی یادی (87) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حزبی شیوعی حزبی شیوعی، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌ركردایه‌تی و كادیرو ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه‌ كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:   


به‌ڕێز/ حزبی شیوعی كوردستان
بابه‌ت/ پیرۆزبایی
به‌سڵاوێكی گه‌رمه‌وه‌، به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان-ه‌وه‌، پیرۆزبایی یادی  (87)  ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حزبه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان، حزبی شیوعی عیراق و كوردستانتان لێده‌كه‌ین.

حزبه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان له‌مێژووی تێكۆشانیدا بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌ نیشتمانیی و دیموكراتیه‌كانی گه‌لانی عیراق و  دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستاندا، درێغیتان نه‌كردووه‌و قوربانی زۆرتان داوه‌ له‌ كۆری دوورو درێژی خه‌باتدا.

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، په‌رۆشی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ حزبه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تاندا. له‌ ساڵانی رابردووشدا له‌زۆر قۆناغی سه‌ختی خه‌باتی رزگاری نیشتمانی و دیموكراتی و پێشكه‌وتنخوازی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی دا ھاوسه‌نگه‌ر و ھاوھه‌ڵوێست بووینه‌.

ئومێده‌وارین بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی خه‌باتیش ھه‌ردوولامان و تێكرای ھێزه‌ سیاسیه‌ تێكۆشه‌ره‌كان، له‌روانگه‌ی به‌رپرسیارێتی و ئه‌ركی نیشتمانی و دیموكراتی ھاوبه‌ش، ته‌بایی نێوانمان بپارێزین و په‌ره‌ی زیاتری پێ بده‌ین بۆ خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌مان و به‌دیھێنانی ئامانج و ئه‌ركه‌ ھاوبه‌شه‌كان.

 جارێكی تر ئه‌م یاده‌تان پیرۆزبێت و سڵاوی ئه‌مه‌ك و وه‌فاداریش بۆ رۆحی پاكی شه‌هیده‌كانتان و تێكرای شه‌هیدانی كوردستان ده‌نێرین.


مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
٣٠/٣/٢٠٢١

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket