riklam

چالاكییه‌ ئه‌ده‌بییه‌كانی هه‌فته‌ی ڕۆشنبیری سلێمانی كۆتایی هات

ئەدەب وهونەر 06:49 PM - 2021-03-30
.

.

له‌كۆتا رۆژی كارو چالاكییه‌كانی هه‌فته‌ی رۆشنبیری سلێمانیدا، ئێواره‌ی دوێنێ 29-3-2021،  له‌هۆڵی چێوار له‌ ته‌لاری هونه‌ر مه‌راسیمێك به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ وه‌ستانی ساتێك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد، دواتر فیلمێكی دیكۆمێنتاری له‌سه‌ر بنكه‌ی ئه‌ده‌بیی و روناكبیریی گه‌لاوێژ و شاری سلێمانی نمایشكرا.

دواتر له‌ كۆڕێكدا به‌ناونیشانی (كۆڕی شیعری نیشتیمانیی و نه‌ته‌وه‌یی له‌ئه‌ده‌بی كوردیدا ) ئه‌م سێ بابه‌ته‌ پێشكه‌شكران :

 ⁃ ئه‌ده‌بی كوردی و په‌یامی رامیاری له‌پێناو پرسی  نه‌ته‌وه‌یدا بۆ د. هۆگر شێخ مه‌حمود .  
 ⁃ بۆچی هه‌ستی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی لای شاعیری ئه‌م نه‌وه‌یه‌ نییه‌ ، بۆ شاعیر پشتیوان هه‌ڵه‌بجه‌یی .
 ⁃ ریشاڵه‌كانی بیری نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی له‌شیعری كوردیدا بۆ ئه‌یوب كوێخا رۆسته‌م . له‌كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا خه‌ڵاتی رێزلێنانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی پێشكه‌ش به‌ به‌شداربووانی كۆڕه‌كه‌ كرا. شایه‌نی باسه‌  هه‌فته‌ی رۆشنبیریی سلێمانیی له‌ رۆژی ٢٥ی ئازاره‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌و سبه‌ێنێ ٣١ی ئازار به‌ نمایشكردنی شانۆیی ( كه‌سێك نییه‌ باوه‌شێكم پیابكات) كه‌ ده‌قی گه‌زیزه‌ عومه‌ر -ه‌ و سه‌عات ٤:٣٠ ده‌قه‌ی پاشنیوه‌ڕۆ له‌ هۆڵی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كان نمایش ده‌كرێت، هه‌فته‌ی ڕۆشنبیریی سلێمانیی كۆتایی پێدێت.

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket