riklam

پرسه‌نامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ كۆچی دوایی شێخ ره‌وف تاڵه‌بانی

پرسەنامە 06:36 PM - 2021-03-30
.

.

بۆ كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و تێكۆشه‌رو نیشتمانپه‌روه‌ر  شێخ ره‌وف شێخ ره‌شید تاڵه‌بانی برای شه‌ھید سیروان تاڵه‌بانی، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌یان كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

پرسه‌نامه‌
به‌داخ و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه‌ ھه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و تێكۆشه‌رو نیشتمانپه‌روه‌ر به‌رێز  شێخ ره‌وف شێخ ره‌شید تاڵه‌بانی برای شه‌ھید سیروان تاڵه‌بانی شه‌ھیدان ئه‌یوب و عومه‌ر و خالد و غه‌ریب و مامی ھه‌ڤاڵ پۆڵا تاڵه‌بانی و خاڵی ھه‌ڤاڵ جه‌لال شێخ ناجی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ـ یمان پێگه‌یشت.
پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ین، كه‌ له‌و بنه‌ماڵانه‌ی له‌ شۆڕشی نوێ و ریزه‌كانی یه‌كێتی دا و خه‌بات بۆ ئازادی و سه‌رفرازی گه‌له‌كه‌مان قوربانی زۆریان داوه‌و نمونه‌ی باڵای شه‌ھیدبه‌خیشن بوونه‌.
خۆمان به‌ ھاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانین، له‌یه‌زدانی مه‌زن داواكارین كۆتا ناخۆشیان بێت و دڵنه‌واییان بداته‌وه‌.
انا لله وانا الیه راجعون...

مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
٣٠/٣/٢٠٢١

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket