riklam

دارایی عیراق: 150 ملیار دۆلار براوته‌وه‌ ده‌ره‌وه‌

ئابوری 06:13 PM - 2021-03-30
.

.

عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی عیراق رایگه‌یاند: سیستمی ئێستای به‌ڕێوه‌بردنی باج و گومرگ ده‌وڵه‌تی تاڵان كردووه‌‌و نرخی بچوكترین كار له‌بواری گومرگدا له‌ 50 هه‌زار دۆلاره‌وه‌ بۆ 100 هه‌زار دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.  

وه‌زیری دارایی عیراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا راشیگه‌یاند: ده‌بێت له‌ ساڵێكدا 7 ملیار دۆلار له‌ گومرگ وه‌ربگرین، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا ته‌نها له‌ 10% بۆ 12ی سه‌رچاوه‌ گومرگییه‌كان ده‌چنه‌ وه‌زاره‌تی دارایی، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و سیستمه‌ی ئێستا هه‌یه‌ بۆ به‌رێوه‌بردنی باج و گومرگ ده‌وڵه‌تی تاڵان كردووه‌، ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ كه‌ بچوكترین كار له‌ فه‌رمانگه‌كانی گومرگدا له‌ 50 هه‌زار دۆلاره‌وه‌ بۆ 100 هه‌زار دۆلار كڕین‌ و فرۆشتنی پێوه‌بكرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌دوای ساڵی 2003وه‌ نزیكه‌ی 150 ملیار دۆلاری وڵاته‌كه‌مان براوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، ئێستا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ بگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ عیراق.

وتیشی: قه‌رزی ده‌ره‌كی عیراق گه‌یشتۆته‌ 60 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی، له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ 6 ملیار دۆلاری قه‌رزی ئێرانه‌ كه‌ له‌ بانكه‌كانی عیراق دانراوه‌ و هه‌مووی پاره‌ی كڕینی غازو كاره‌با‌و كاڵا نییه‌، به‌ڵكو به‌شێكی زۆری قه‌رزی دامه‌زراوه‌ داراییه‌كانه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket