د.كه‌مال مه‌زهه‌ر و كۆتایی نه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی نووسه‌رانی كورد
بیروڕا 02:37 PM - 2021-03-30.
ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا
هه‌فته‌ی پێشوو مێژوونوس و رووناكبیری ناسراو د.كه‌مال مه‌زهه‌ر كۆچی دواییكرد، به‌مه‌ش كۆتایی به نه‌وه‌یه‌ك له نووسه‌رو رۆشنبیرانی كورد هێنا، كه ده‌توانین به ده‌سته‌بژێری نووسه‌رانی ساڵانی زێڕینی ئه‌ده‌بیاتی كوردی بناسێنین. كه‌مال مه‌زهه‌ر و هاوڕێكانی له‌وانه « د.عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ، د.مارف خه‌زنه‌دار، محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم» گوزارشتیان له قۆناغێكی تایبه‌ت و جوانی مێژووی ئه‌ده‌بیاتی كوردی ده‌كرد، كه تێیدا چ نووسه‌ر و چ كتێب، پێگه‌ی تایبه‌تی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا هه‌بوو. ئه‌م نوخبه نووسه‌ره كۆمه‌ڵێك خاڵی هاوبه‌شیان هه‌بوو، هه‌رچه‌نده به‌داخه‌وه له رووی شه‌خسییه‌وه جیاوازی زۆریان هه‌بوو.
ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی ئه‌ده‌بیاتی كوردی بكه‌ین، نووسه‌رانی ساڵانی شه‌ست و حه‌فتا و هه‌شتاكان، رۆڵی به‌رچاو و گه‌وره‌یان هه‌بووه له پێشخستن و گه‌شه‌پێدان ئه‌ده‌بیات و زمانی كوردی. ئه‌وان بوون زمانی كوردی شێوه‌زاری سۆرانیان له باشووری كوردستاندا پێشخست و كردیانه زمانی « نووسین و رۆژنامه و ئه‌ده‌ب و سیاسه‌ت و زانست و هونه‌ر» له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م مامۆستایانه زمان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی گه‌شه‌یكرد.
خاڵێكی دیار و هاوبه‌شی ئه‌م نوخبه‌یه ئه‌وه‌یه، به‌شی زۆریان له یه‌كێتیی سۆڤێتی جاران خوێندویانه و له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیاندا چه‌پ و كۆمۆنیست بوون. یه‌كێتیی سۆڤێت به‌گشتی هه‌ڵوێستی باش نه‌بووه به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد، به‌ڵام له پاش شۆڕشی 14ی ته‌موزی 1958 ه‌وه له‌گه‌ڵ باشبوونی په‌یوه‌ندی نێوان عیراق و سۆڤێت، یه‌كێتی سۆڤێت ده‌رگای زانكۆكانی بۆ خوێندكاری عیراقی كرده‌وه تاوه‌كو له‌وێ بخوێنن، ئه‌مه‌ش بووه هۆی پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی نوێی خوێنده‌واری عیراقی، كه به زانستی نوێ ئاشنا بوون، خۆشبه‌ختانه به‌شێك له خوێندكاری كوردیش شانسی ئه‌وه‌یان هه‌بوو بچنه سۆڤێت و خوێندن ته‌واو بكه‌ن، ئه‌مانیش كاتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه، سوودی زۆر به ئه‌ده‌بیاتی كوردی ده‌گه‌یه‌نن و نوخبه‌یه‌كی رۆشنبیری كوردی پێكده‌هێنن، كه جیاوازه له قۆناغه‌كانی تر.
خاڵێكی هاوبه‌شی تر ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌یان له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیاندا، سه‌ر به ره‌وتی چه‌پگه‌رایی بوون و ئه‌ندام یان دۆستی حزبی شیوعی عیراقی بوون، بیری چه‌پگه‌رایی كاریگه‌ری گه‌وره‌ی به‌سه‌ر شێوازی بیركردنه‌وه‌و نووسین و كاره‌كانیانه‌وه هه‌بووه.
خاڵێكی جوانی تری ئه‌م نوخبه‌یه ئه‌وه‌یه كه رۆڵی داهێنه‌رانه‌یان له‌ناو ئه‌دبیاتی كوردیدا هه‌بووه، له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مان په‌خشانی كوردی گه‌شه‌ی سه‌ند، جا په‌خشانی سیاسیی یان ئه‌ده‌بی و هونه‌ریی بێت. له بواری رۆژنامه‌گه‌ریشدا هه‌رهه‌موویان رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بووه له پێشخستنی رۆژنامه‌گه‌ری كورد. جگه له‌وه‌ش له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مانیش كۆمه‌ڵێك رێكخراوی گرنگ دروست بوون، له‌پێش هه‌موویانه‌وه» یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد، كۆڕی زانیاری كوردی» كه هه‌ردووكیان رۆڵی به‌رچاویان له مێژووی ئه‌ده‌بیاتی كوردی هه‌بووه.
خاڵێكی جوانی تریش كۆكردنه‌وه‌و رزگاركردنی ئه‌ده‌بیاتی كلاسیكی كوردی بوو، به‌تایبه‌تی خامه‌ی شاعیرانی كۆنی كورد، له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مان بوو، ئه‌مان ئێمه‌یان به به‌رهه‌مه‌كانی « نالی، گۆران، مه‌حوی، حه‌مدی، قانیع، بێكه‌س» ئاشنا كرد، به‌تایبه‌تی مامۆستا « محه‌مه‌دی مه‌لاكه‌ریم» چ خۆی چ» مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم موده‌ریس» باوكی ره‌حمه‌تی، رۆڵی گه‌وره‌یان گێڕا له پاراستنی ئه‌دبیاتی كلاسیكی كوردی.
هه‌ر ئه‌مانیش بوو كه وایانكرد زمان و كه‌لتووری كوردی له‌ناو خه‌ڵكیدا به‌گشتی و گه‌نجانیش به‌تایبه‌تی خۆشه‌ویست بێت و گرنگی پێبدده‌ن. جگه له‌وه‌ش عه‌شقی خوێندنه‌وه‌ی كتێبیان له‌ناو نه‌وه‌ی نوێ‌دا چاند، له ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتاكاندا، خۆشه‌ویستی بۆ كتێب و چاپه‌مه‌نی كوردی زۆر بوو، به‌تایبه‌تی له‌ناو گه‌نجاندا، له‌و سه‌رده‌مه‌دا گه‌نجه‌كان به شه‌وقه‌وه كتێبه‌كانی نووسه‌رانی ده‌كڕیی و زۆرجاریش له كتێبخانه‌كان سه‌ره بۆ كتێب ده‌گیرا، به واتایه‌كی تر كتێب و نووسین به‌هایه‌كی پیرۆزی لای خه‌ڵكی به‌گشتی و گه‌نجان به‌تایبه‌تی هه‌بوو.
له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌مانه «مامۆستا « بوون به مانای ته‌واوه‌تی، هه‌وڵیان ده‌دا نه‌وه‌ی نوێ فێری شتی نوێی بكه‌ن، له‌هه‌مانكاتیشدا رۆحێكی گه‌وره‌ی هاوكاری و یارمه‌تیدانیان و ده‌ستگیرۆییان هه‌بوو، سه‌دان نووسه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان فێری نووسین بوون، حه‌وسه‌له‌ی گه‌وره‌یان هه‌بوو، بۆ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه و پێداچوونه‌وه‌ی كاری نووسه‌رانی تر، به‌داخه‌وه ئه‌م رۆحه له‌ناو نووسه‌رانی ئێستادا كه‌متره.
هه‌روه‌ها ئه‌م نوخبه‌یه له‌ناو زۆرینه‌ی خه‌ڵكیدا ناسراو بوون، گوێ بۆ راوبۆچوونه‌كانیان ده‌گیرا، ئه‌مه‌ش وایكرد بوو كه ئه‌هلی قه‌ڵه‌م و رۆشنبیر له‌ناو كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا مایه‌ی رێز و شانازی بێت، به‌داخه‌وه ئێستا پێگه‌ی نووسه‌ر و رۆشنیبران له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا رۆژ له‌دوای رۆژ كه‌متر ده‌بێته‌وه.
ئه‌وان له ساڵانێكدا ژیان، كه كتێب به تیراژێكی زۆر چاپ ده‌كرا و كتێبه‌كانیان فرۆشی زۆری هه‌بوو، له‌ناو خه‌ڵكیدا مایه‌ی رێز و شانازی بوون، ئه‌مانه‌ش بۆ نووسه‌ر زۆر گرنگه و هانده‌رێكی گه‌وره‌یه بۆیان، به‌داخه‌وه ئێمه ئه‌و ساڵه زێڕینانه‌مان نه‌بینی، ئێستا تیراژی كتێب به‌رێژه‌یه‌كی ترسناك كه‌مبۆته‌وه‌و نووسه‌رو ئه‌هلی قه‌ڵه‌میش ئه‌و پێگه‌یه‌ی جارانی نه‌ماوه.
به‌دڵنییایه‌وه ئه‌م نوخبه نووسه‌رانه رۆڵی به‌رچاویان هه‌بوو له پێشخستنی ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا، له‌هه‌مانكاتیشدا مامۆستایه‌كی گه‌وره‌ی ئێمه بوون و زۆر شتیان فێركردووین. به كۆچی دوایی دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ریش، كۆتایی به نوخبه‌یه‌ك و قۆناغێكی زێرینی مێژووی ئه‌ده‌بیاتی كوردی ده‌هێنرێت، به‌داخه‌وه كاتێك سه‌یری ره‌وشی ئێستای نووسین و كتێب ده‌كه‌م، زۆر گه‌شبین نیم به داهاتووی نووسین و ئه‌ده‌بیات له هه‌رێمی كوردستاندا.
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25