riklam

قه‌رزی پڕۆژه‌ی بچوك به‌گه‌نجان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

ئابوری 01:25 PM - 2021-03-30
.

.

لێپرسرواێكی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پێدانی قه‌رزی پڕۆژه‌ی بچوك به‌گه‌نجان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك بوو به‌هۆی قه‌یرانی دارایی راگیرابوو، ئاماژه‌به‌وه‌شده‌كات  پێدانی ئه‌و قه‌رزه‌ به‌هه‌مان میكانیزمی پێشوو ده‌بێت.

ئارام ئه‌نوه‌ر به‌رێوه‌به‌ری سندوقی پشتیوانی له‌وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ پێدانی قه‌رز به‌گه‌نجان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی بچوك له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ویش دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ی پێشتر به‌ خاوه‌ن پرۆژه‌كان  دراوه‌، كه‌ ماوه‌ی مانكگێكه‌ ده‌ست به‌ وه‌رگرتنه‌وه‌یان كراوه‌ .

وتیشی: له‌كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ ئه‌و قه‌رزه‌ به‌ هه‌مانه‌ میكانیزمی جاران ده‌بێت و له‌ یه‌ك ملیۆن دینار تا 15 ملیۆن دینار ده‌درێت به‌و كه‌سانه‌ی  ده‌یانه‌وێـت پڕۆژه‌ی بچوك  دابمه‌زرێنن.

راشیگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رابردوو هه‌شت هه‌زارو سه‌دو سی و شه‌ش كه‌س له‌قه‌رزی پرۆژه‌ی بچوك له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم سوودمه‌ند بوون و له‌و ماوه‌یه‌ سی و دووملیار دیناریان پێدراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری سندوقی پشتیوانی له‌وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ده‌ستپێكردنه‌وه‌ پرۆژه‌ی قه‌رزی پرۆژه‌ی بچوك به‌گه‌نجان كاریگه‌ری باشی ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاری و ره‌وخساندنی ده‌رفه‌تی كار، به‌تایبه‌تی ئێستا دامه‌زراندن له‌ داموو ده‌زگاكانی حكومه‌ت نیه‌ و خوێندكارێكی زۆر  زانكۆیان ته‌واو كردووه‌ .


PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا/ هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket