riklam

هه‌ولێر.. خاوه‌نی كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر گردبوونه‌وه‌

ئابوری 11:58 AM - 2021-03-30
.

.

خاوه‌ن گێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان له‌هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌و داوای هه‌رزانكردنی ئه‌و خۆراكانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌درێت به‌په‌له‌وه‌ره‌كان.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ خاوه‌ن كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ر له‌هه‌ولێر بۆ PUKmedia وتی: به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار، نرخی ئه‌و خۆراكانه‌ گران بوون كه‌ ده‌درێت به‌ په‌له‌وه‌ره‌كان و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ به‌شێكی زۆری كێڵگه‌كان داخراون و خاوه‌نه‌كانیان توشی زیانی زۆربوون.

وتیشی: نرخی جووجكیش گرانبووه‌و هه‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ش بوونه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ نرخی مریشك گرانبێت و خه‌ڵك نه‌یكڕێت، بۆیه‌ داوا له‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری كشتوكاڵ ده‌كه‌ین كه‌ كێشه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: داخستنی سنووره‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان و مرداربوونه‌وه‌ی په‌له‌وه‌ره‌كان، جارێكی دیكه‌ بوه‌ته‌ هۆی زیان به‌ركه‌وتنی خاوه‌ن په‌له‌وه‌ره‌كان و به‌مشێوه‌یه‌ بڕوات هیچ كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ر له‌هه‌رێمی كوردستان بوونی نابێت.


PUKmedia تایبه‌ت

12.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket