riklam

وه‌رزی گوڵ و ژیانه‌وه‌ی سروشت

هەمەرەنگ 10:41 AM - 2021-03-30
.

.

له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تایی هاتنی وه‌رزی به‌هاردا،ده‌شت وده‌ر،چیاودۆڵ به‌سه‌دان جۆری گوڵ له‌خاكه‌وه‌ سه‌رده‌ردێنن و ئه‌و سروشته‌ جوان ده‌ڕازێته‌وه‌، به‌ڵام له‌شاردا به‌ كه‌می ئه‌و جوانییه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه‌ هاووڵاتیان بۆبینینی ئه‌و جوانیه‌ هه‌ریه‌ك له‌ئاستی خۆیه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی جۆراوجۆر،ئه‌و گوڵانه‌ له‌باخچه‌كانیان ده‌یانچێنێت، كه‌جوانیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌، بۆئه‌وه‌ش هاووڵاتیان رووده‌كه‌نه‌ نه‌مامگاكان بۆ كڕینیان.

یه‌كێك له‌وجێگایانه‌ كه‌ژماره‌یه‌كی زۆرله‌نه‌مامگایی لێیه‌ ،نه‌مامگای چوارریانی نه‌مامگه‌كانه‌ له‌گه‌ڕه‌كی زانكۆودوو له‌ ڵشت شاره‌وانی دووه‌ له‌هه‌ولێر. سه‌ره‌تا روومانكرده‌ نه‌مامگای هه‌ردی ، ئه‌ركان نه‌جمه‌دین ،یه‌كێك له‌ شاره‌زیانی گوڵ وگوڵزار وتی: ساڵانه‌ له‌سه‌ره‌تایی به‌هاردا ده‌ییان گوڵی جۆراوجۆر له‌ناوه‌خۆو توركیا،ئێران،ئه‌وروڵا به‌تایبه‌تی هۆڵه‌ندا بۆمادێن ئێمه‌ش به‌قازانجێكی دیاریكراو به‌هاووڵاتیان ده‌فرۆشین،سه‌باره‌ت به‌ناوه‌كانیان ووتیشی: ژماره‌یان زۆره‌ ئه‌وه‌ گوڵانه‌ی بۆ كوردستان دێت جگه‌له‌ جۆره‌كانی خۆماڵی كه‌ بریتین له‌ (هه‌ن.ڵه‌تۆنیا،گه‌زانیا،لاڤنده‌ر،دالیلا،گاردینا،چه‌لبوار،كامیلا،جلبه‌،دوگمه‌،مینا)، ئه‌وانه‌ی خۆشمان. قه‌نه‌فه‌ر،كه‌ڵاشێر،جه‌عفه‌ری،ده‌مه‌شێر،شه‌وبۆ،ڵه‌ڵوله‌،داودی،ئه‌ستێره‌،مه‌رجان.

هه‌روه‌ها له‌نه‌مامگای چرا ،مه‌حمود یاسین وتی: ئه‌و گوڵانه‌ له‌ وه‌رزی به‌هارداو له‌ناو وه‌رزی هاویندا ده‌ژین، به‌ڵام ده‌بێیت رۆژانه‌ ئاگاداری ئاودان وخاوێنكردنه‌وه‌یان بیت، نرخیان له‌ ده‌سته‌ گوڵێكی بچووكه‌وه‌ تا گه‌وره‌تربن گرانترده‌بن زیاترده‌بێت و له‌دوو هه‌زار تا بیست هه‌زار ده‌بێت.
له‌نه‌مامگای كارین عه‌بدوڵڵا شێروان، ووتی: جێگای ئه‌وگوڵانه‌ له‌ناوباخچه‌ یا ناو مه‌ركان یا سه‌ردیوارو ناو تاقی ڵه‌نچه‌ره‌ بۆ بۆن خۆشی و جوانی داده‌نرێین دیمه‌نێكی جوان ده‌به‌خشێت.

01.jpg

هاووڵاتی كامه‌ران ره‌سوڵیش له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ وتی: ساڵانه‌ له‌م وه‌رزه‌دا چه‌ند جۆره‌ گوڵێك ده‌كڕم و له‌ماڵه‌وه‌ دیمه‌نێكی جوان ده‌به‌خشێت و كاتێكش به‌سه‌رده‌به‌م به‌ خزمه‌تكردنیان، ڵرسیاری كۆتاییم ئه‌وه‌یه‌ ئایا ئێمه‌ ده‌توانین له‌رووی ئابووریه‌وه‌ گه‌شه‌ به‌و بواره‌ بده‌ین له‌ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره‌ گوڵانه‌ی كه‌ له‌ئاستی دونیادا كڕیاریان زۆره‌.


PUKmedia سه‌باح شوكر

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket