riklam

هاوخەمی مەكتەبی سیاسی بۆ كۆچی كەرەمێ سەیاد

پرسەنامە 10:24 PM - 2021-03-29
.

.

بەداخ و كەسەرێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (كەرەمێ سەیاد) نووسەر و رۆشنبیر و كەسایەتی ناسراوی كوردانی ئەرمینیا و بەڕێوەبەری  پێشووی بەشی كوردی رادیۆی یەریڤان ـ مان پێگەیشت. 

كۆچكردوو  كەرەمی سەیاد، كە وەك تێكۆشەرو رۆژنامەنوس و كەسایەتیەكی سیاسی ماوەی زیاتر لە نیو سەدە لە بەشی كوردی رادیۆی یەریڤان  خزمەتی كردووەو 

چەن ساڵێكیش بەڕێوەبەری رادیۆكە بووە.

بۆیە لەدەستدانی خەمێكی قووڵە و پرسە و سەرەخۆشی لە كەسوكارو خانەوادەكەی دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین، یەزدانی مەزن دڵنەواییان بداتەوە. 

انا لله وانا الیه راجعون...

مەكتەبی سیاسی 

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 

٢٩/٣/٢٠٢١

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket