riklam

هەرێم..پرۆژە یاسای خانەنشینی یەكگرتوو ئامادە دەكرێت

ئابوری 09:47 PM - 2021-03-29
.

.

بڕیاربوو دوای پەسەندكردنی یاسای چاكسازی لە ساڵی رابردوو حكومەتی هەرێم پرۆژە یاسایەكی یەكگرتوو بۆ خانەنشینانی كوردستان ئاڕاستەی پەرلەمان بكات، بەوتەی جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی پەرلەمان ئێستا پرۆژە یاسایەك بۆ ئەو مەبەستە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كاری لەسەر دەكرێت، لەكاتی تەواوبوونی رێوشوێنەكان ئاڕاستەی پەرلەمان دەكرێت بۆ پەسەندكدنی.

عەباس فەتاح جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بە PUKmediaی راگەیاند: بەمەبەستی باشتركردنی ژیان و گوزەرانی خانەنشینانی كوردستان و رێكخستنەوەی كاروبارەكانیان، كار بۆ دەركردنی یاسایەكی یەكگرتوو بۆ ئەو توێژە دەكرێت كە سەرجەم خانەنشیانی مەدەنی و سەربازی لەخۆبگرێت.

وتیشی: بۆ ئەو مەبەستە ئێستا پرۆژە یاسایەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كاری لەسەر دەكرێت، لەكاتی تەواوبوونی رێوشوێنەكان ئاڕاستەی پەرلەمان دەكرێت بۆ پەسەندكردنی.

ئاماژەی بەوەشكرد: لەگەڵ ئەوە خواستێكی زۆری پەرلەمانتاران و لایەنە سیاسیەكان هەیە بۆ دەركردنی یاسایەكی لەو جۆرە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو بابەتە رەهەندێكی ماددی تێدایە پێویستی بەكاتە بۆ ئەوەی یەكلابكرێتەوە .

لەلایەن خۆیەوە عوسمان سێدەری ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لیژنەی پێشمەرگە لەسەر هەمان بابەت بۆ PUKmedia  وتی: بەهۆی ئەوەی  بەشێكی زۆر لە خانەنشیانی مەدەنی و هێزەكانی سەر وەزارتی ناوخۆ لەكاتی خانەشین بوونیان موچەكەیان بەڕێژەیەكی بەرچاو كەم دەبێتەوە، ئەمەش وایكردوە نەتوانن خۆیان خانەنشیین بكەن.

وتیشی: هۆكاری دواكەوتنی ئامادەكردنی پرۆژە یاسای خانەنشینی یەكگرتوو  بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بەوتەی حكومەتی هەرێم چاوەڕوانی ئەو داهاتانە دەكەن كە لە ئەنجامی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی بۆ خەزێنەی گشتی دەگەڕێتەوە، تاكو بەو پارەیە دەستكاری موچەی خانەنشینان بكرێت و یاساكە پەسەند بكرێت.                                  جێی ئاماژەیە داواكاری دەرچوونی یاسایەكی یەكگرتوو بۆ خانەنشینانی كوردستان دوای ئەوە دێت كە لە بەغدا ماوەیەكە یاسایەكی تازە دەرچووە،  بەگوێرەی ئەو یاسایە كەمترین موچە 400 هەزار دینارە، كەچی لە هەرێم  موچەی هەندێك لە چین و توێژەكان لەكاتی خانەنشینبوونیان لە 200 هەزار دینار كەمتر دەبێتەوە.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا – هەولێر 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket