riklam

دەربەندیخان..ژنێک کاری دەستی جیاواز دەکات

ژنان‌ 07:20 PM - 2021-03-29
.

.

کارێکی جیاواز لە زۆربەی ژنانی هاوڕەگەزی  خۆی هەڵبژاردووە زۆربەی کاتەکانی ڕۆژانەی بەدروستکردنی کاری دەستی بەسەر دەبات و قازانجی مادیش دەکات. 

کۆچەر  جەلیل عەلی  دەست ڕەنگین بە PUKmedia  ی ڕاگەیاند:- زیاتر لە سێ ساڵە بەتەواوی دەستم پێ کردووە . پیشتر بۆ خۆم هاوڕێکانم و ناسراوم دروست دەکرد دواتر کارەکەم گەورەتر کردو برەوی زیاترم پێ دەدا، بۆ کەسانی نەناسراویش، ئەو مادانەی بەکاری دێنیم  بریتیە لە پەڕۆ، چیمەنتۆ ،لم هیلم، بۆڕەک وەشتی بەکارهاتویش بەکاردەهێنمەوە، وەک قاڵب وەک سەتڵی ماست و دەبەی شامپۆو  بیبسی.

وتیشی: شوێن چکلێت و گوڵی سروشتی و ناسروشتی  و مێزو تەپڵەکی دانیشتن، کاری دەستی بچووک بۆ ڕازاندنەوەی ماڵ دروست دەکەم، ئیش وگڵ  خولیای مناڵیمە کەهەمیشە کەسێک بوم لەهەوڵ و کۆششدابووم حەزم کردوە کارێکی سەربەخۆی خۆم هەبێت و ئامانجم ئەوەیە کەخزمەتێک بکەم بەبەرهەمە ناوخۆییەکان ئەکرێت لەهەربوارێکدا شارەزایت هەبوو خزمەتێک بەکۆمەڵگە بکەیت.

ڕاشیگەیاند: ژنی کورد پێشەنگ بووە لەزۆر بواری گرنگ،  شارەزایی زۆرە لەبوارە گرنگەکانی ژیان، ئەگەر پاڵپشتیان بکرێت له ڕووی مادی و مەعنەوییە وە کاری زۆر باش و بەسوود ئەنجام ئەدەن، له چەندین پیشانگاو فیستفاڵ بەژداریم کردووە .

لەزۆربواردا شارەزایم  هەیە وەک چنین و خەیاتی  هەموجۆرە خواردنێک وەشارەزام لەزۆربەی جۆری شیرینیەکان هەیە ، وەزۆر  حەزم لەبەڕێوەبردنی مەشتەل هەیە شارەزایم هەیە لەخزمەت کردنی مەشتەل.

وتێشی : جگە لەحەزوخولیا م بۆکارە دەستییەکانم  لەڕووی مادیشەوە سودی هەیە وبۆتە بژێویەک بۆژیانم.


PUKmedia محەمەد عەبدولڕەحمان/شارەزوور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket