riklam

گۆڕەكەی عەلی مەردان دەشێوێنرێت

ئەدەب وهونەر 05:04 PM - 2021-03-29
.

.

لەشاری كەركوك گۆڕی هونەرمەندی گەورەی كورد عەلی مەردان لەلایەن دەستێكی نادیارەوە شێوێندراوەو شێواندنی گۆڕی ئەو هونەرمەندەش نیگەرانی لای هونەرمەندان و رۆشنبیرانی كەركوك لێكەوتەوە.

ئەمڕۆ 29ی 3ی 2021 لەبەرامبەر شێواندنی گۆڕی هونەرمەند عەلی مەردان هونەرمەندان و رۆشنبیرانی كەركوك گردبونەوەیەكی ناڕەزاییان لەسەر گۆڕەكەی هونەرمەند عەلی مەردان لەگۆڕستانی شێخ محێدینی شاری كەركوك رێكخست.

لەو گردبونەوەیەدا هونەرمەندان و رۆشنبیرانی كەركوك داوایان لەلایەنە پەیوەندارەكانی كەركوك كرد لێكۆڵینەوە لەشێواندنی گۆڕەكەی عەلی مەردان بكەن، عەبدولستار جەباری بەناوی رۆشنبیران و بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری كەركوك و هونەرمەندانی هەموو نەتەوەكانی كەركوك رایگەیاند: ئیدانەی شێواندنی گۆڕەكەی عەلی مەردان دەكەین و داواش  دەكەین لێكۆڵینەوە لەشێواندنی گۆڕەكە بكرێت و لایەنی ئەنجامدەر سزا بدرێن.

لەگردبونەوەكەدا هونەرمەند عومەر محەمەد وەك یەكێك لەخوێندكارانی  قوتابخانەكەی هونەرمەند عەلی مەردان نیگەرانی دەربڕی لەئاست فەرامۆشكردنی فەرهەنگ و كلتوری رۆشنبیری كەركوك و داوای لەهاوسەرۆكانی یەكێتی كرد گۆڕەكەی عەلی مەردان  لەگەڵ خانوە دێرینەكەی نوێ بكەنەوە كەچەند سەد مەترێك لەگۆڕەكەیەوە دوورەو ئەویش بكرێتە ناوەندێكی رۆشنبیری بۆ شارەكە.

PUKmedia پەیامنێرمان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket