riklam

فەهمی بورهان: قەڵەمی نوسەران خەم و گرفتی کۆمەڵگا بگەیەنێت

ی.ن.ک‌‌ 02:43 PM - 2021-03-29
.

.

ئەمڕۆ دوو شەممە 29/3/2021 لەبارەگای مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان، فەهمی بورهان ئەندامی سەرکردایەتی ی.ن.ک بەئامادەبوونی سیروان جەلال ئەندامی مەکتەب، پێشوازی کرد لەیەکێتی نوسەرانی کورد.

لەکۆبونەوەکەدا کە ژمارەیەک لەنوسەران ئامادەیبوون، گفتوگۆکرا دەربارەی دۆخی نوسەران و نوێ کردنەوەی کاری رێکخراوەیی یەکێتی نوسەران، ئەویش لەپێناوی زیاتر خزمەت کردن بەنوسەران خۆیان و ئەو قەڵەمە ئازادو بوێرانەی کە لەمێژە لەپێناوی خەڵک و خاکدا دەنوسن و هەڵوێستیان هەیە.

هەر لەکۆبوونەوەکەدا لێپرسراوی بۆردی رێکخراوە پیشەییەکانی ی.ن.ک باسی لەو گۆڕانکارییانەکرد کە لەدوای کۆنگرەی نوێبونەوەی ی.ن.ک بەسەر شێوازی کاری رێکخراوەیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا هاتووە، هەموو ئەو هەنگاوانەی رونکردەوە کە لەو پێناوەدا نراون و داواشی کرد نوسەران و قەڵەم بەدەستان بەشێکی گرنگی ئەم نوێبونەوەیەبن.

لەکۆتایشدا نوسەران راو پێشنیارەکانی خۆیان بۆ بەرەوپێشبردنی کاری رێکخراوەییان خستەڕوو و ئاماژەیان بەگرنگی یەکێتی نوسەران کرد لەمێژووی دامەزراندنیەوە تاوەکو ئێستا.

PUKmedia راگەیاندنی بۆردی رێکخراوە پیشەییەکان

166607274_201481351747943_8699612641427673802_n.jpg

166151312_4162910837060868_4681043445909457845_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket