riklam

نرخی نەوت دادەبەزێت

ئابوری 02:30 PM - 2021-03-29
.

.

بەهۆی کاریگەری رزگارکردنی کەشتییە گیرخواردوەکەی نۆکەندی سوێس و دوبارە زیادبونەوەی حاڵەتەکانی توشبون بە کۆرۆنا لە جیھاندا  ، نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھاندا دابەزی .

ئەمڕۆ ٢٩-٣-٢٠٢١ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا ، نرخی نەوتی برنت بە رێژەی لە سەدا ٢.١٤ دابەزی و بەھای بەرمیلێک نەوت گەیشتە ٦٣ دۆلار و ٢ سەنت ،  ھەروەھا نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساس بە رێژەی لە سەدا ٢.٣٨ دابەزی و  گەیشتە ٥٩ دۆلار و ٥٥ سەنت .

بە وتەی شارەزایانیش رزگارکردنی کەشتییە گیرخواردوەکەی نۆکەندی سوێس و دوبارە زیادبونەوەی حاڵەتەکانی توشبون بە کۆرۆنا لە جیھاندا سەرباری بەکارھێنانی ڤاکسین ، ھۆکاری سەرەکی دابەزینی نرخی نەوتن و لەئەگەری بەرزبونەوەی حاڵەتەکانی توشبون بە کۆرۆنا کەمی ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەکەوێتە بازاڕەکانی جیهانەوە .

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket