* کورد ئەگەر خەوتبێ ئاگای لە هیچ نییە، هەرەوەها ئەگەر بەخەبەریش بێ.
* نیوەی شەخسییەتی کەباب بە تەماتەی برژاوەوەیە، نیوەی شەخسییەتی موعارەزەش بە شەرمنییەکەیەوە.
* ئیشەڵڵا گەندەڵییش وەکو ئەندامی نێرینە بە پیسبوونی ژینکە بچووک ئەبێتەوە.
* ئێمە شکور هیوا و ئومێدمان هەیە، بەڵام بە حوکمەت نا.
* وەزعەکەمان لە شیعری مەحوی ئەچێ بەدەست گۆرانیبێژی نەخوێندەوارەوە.
* ئەو کۆرۆنایەی کە گوایە لە ژێر کۆنترۆڵدایە، بە تەندروستیی هەرێم ئەڵێ دۆشاو بە گونت.
* خۆزگە لەگەڵ ڤاکسینی کۆرۆنادا ڤاکسینی هارییشیان بۆ سایەق ماتۆڕەکان هاوردە بکردایە.
* هەق نییە لەخۆمانەوە جنێو بە کوتلە سەگوسەگبابەکانی پەرلەمانی بەغدا بدەین.
* پشتیمان شکاند، بەهار ئەوە هەشت رۆژی رۆیشت.
* لە خۆیەوە ئەڵێ بۆچی سەرشۆستەکەت کردووە بە دوکان، وائەزانێ شاری بێ ساحێبە.
* ئەگەر سیستمی کۆماری باشترە لە سیستمی پاشایەتی بۆچی ناوی شادەمار و شاتوو ناگۆڕن.