riklam

گەرمیان.. قەیرانی دارایی كارەكانی پرۆژەیەكی نیشتەجێبوونی راگرتووە

ئابوری 11:11 AM - 2021-03-29
.

.

لەقەزای كەلار كارەكانی پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستاوە،   كە بڕیاری دورستكردنی یەكەكە دەگەڕێتەوە بۆ چەند ساڵێك بەر لە ئێستا.

لەوبارەیەوە پشتیوان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری ئاوەدانكردنەوەی گەرمیان بە PUKmedia ی راگەیاند:  ئەو پڕۆژەیە لەبەر قەیرانی دارایی وەستاوە و چاوەرانی حكومەتین بۆ ئەوەی پارە بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە تەرخان بكات.

راشیگەیاند: لە ماوەكانی رابردوو بەڵێندەر لە ئەستۆی خۆی پارەی بۆ پڕۆژەكە خەرجكردووە بەڵام، لەتوانایدا نەبوو كە پڕۆژەكە تەواوكات بۆیە دەستی لەكارەكی هەڵگرتەوە. 

وتیشی: ئەمە تەنها پڕۆژە نییە كە قەیرانی دارایی كارەكانی پەكخستبێت بەڵكو، لە گەرمیان چەندین پڕۆژە بە هەمان هۆكار بوونیان هەیە و تەواو نەكراون.

هاوكات سامان عەزیز یەكێكە لەو كەسانەی كە ناوی هاتووتەوە بۆ وەرگرتنی یەكەیەكی نیشتەجێبوون بە PUKmedia ی راگەیاند: من ئێستا كرێ نشینم  و چەندین ساڵە ناوم هاتووەتەوە بۆ وەرگرتنی یەكەیەكی نیشتەجێبوون لەو پڕۆژەیە بەڵام، بەهۆی قەیرانی داراییەوە پڕۆژەكە تەواو نەكراوە و داواكارم لە حكومەت پارە بۆ پڕۆژەكە تەرخان بكات بۆ ئەوەی لە كرێ نشینی رزگارمان ببێت.

ئەم پڕۆژەیە 300 یەكەی نیشتەجێبوونە بە فەرمانبەران و ئەو كەسانە دەدرێت كە سودمەند نەبوون لە زەوی و كرێ نشینن. 

PUKmedia زمناكۆ یەحیایی-گەرمیان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket