riklam

په‌رله‌مان بۆ بودجه‌ له‌چاوه‌ڕوانی بڕیاردایه‌

ئابوری 10:00 PM - 2021-03-28
.

.

ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاوه‌ڕوانی كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر بڕیاری كۆبوونه‌وه‌ بدرێت له‌ئه‌مشه‌ودا نیسابی یاسایی ته‌واوه‌.

مه‌ریوان نادر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ PUKmedia وتی، له‌ئێستادا سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی مادده‌كانی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌دان و ئه‌و ناكۆكییانه‌ی پێشتر هه‌بوون له‌ئێستادا نه‌ماون.

وتیشی: ئه‌گه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی دارایی و وه‌زیره‌كان خوێندنه‌وه‌ی مادده‌كان بێ كێشه‌ كۆتایی هات، ئه‌وا هه‌ر ئه‌مشه‌و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ ئه‌نجامده‌درێت و  نوێنه‌رانی كوردیش له‌به‌غدا به‌گشتی ئاماده‌یی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بین .

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: پشكی هه‌رێم له‌ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ كێشه‌ی نه‌ماوه‌و ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ زیاتر په‌یوه‌ندی به‌ به‌های دۆلار و دینار له‌ پرۆژه‌ یاساكه‌ هه‌یه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد،  پێم وانیه‌ كێشه‌ی نیسابی یاسایی دروست بێت، چونكه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان رازین و ناكۆكییه‌كان تا راده‌یه‌كی زۆر كه‌مبوه‌ته‌وه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket