riklam

سلیمانی.. دیداری مسته‌فا به‌گی كوردی به‌ڕێوه‌چوو

ئەدەب وهونەر 08:43 PM - 2021-03-28
.

.

له‌دریژه‌ی چالاكییه‌كانی هه‌فته‌ی ڕۆشنبیریی سلێمانیدا كه‌ به‌ دروشمی ” پایته‌ختی رۆشنبیریی جوانییه‌كانی نمایش ده‌كات” به‌رده‌وامه‌ ، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ٢٠٢١/٣/٢٨ له‌ هۆڵی چێوار له‌ ته‌لاری هونه‌ر -دیداری مسته‌فا به‌گی كوردی به‌ڕێوه‌چوو .

له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا هونه‌رمه‌ند  هیوا رێبوار چه‌ند پارچه‌ میوزیكێكی پێشكه‌ش كرد.

دواتر لێكۆڵینه‌وه‌و گفتوگۆیه‌كی تایبه‌ت به‌ ” كوردی” شاعیر  ده‌ستیپێكرد كه‌ له‌م سێ ته‌وه‌ره‌ پێكهاتبوو : كوردی له‌ناو  گوتاری كوردی سه‌رده‌می خۆیدا بۆ لێكۆڵه‌ر / مامۆستا ته‌حسین حه‌مه‌ غه‌ریب .

⁃ خوێندنه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه‌ی شار له‌ كڵاوڕۆژنه‌ی شیعره‌كانی ”كوردی” شاعیره‌وه‌ بۆ لێكۆڵه‌ر / مامۆستا لهۆن قادر .

⁃ مسته‌فا به‌گی كوردی وه‌ك شاعیری تابووشكێن بۆ لێكۆڵه‌ر / مامۆستا  بوشرا كه‌سنه‌زانی.

له‌كۆتایی كۆڕه‌كه‌شدا دوای گفتوگۆ و پرسیاری ئاماده‌بووان خه‌ڵاتی رێزلێنانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی پێشكه‌ش به‌ هه‌رسێ لێكۆڵه‌ری میوانی ”دیداری مسته‌فا به‌گی كوردی ” كرا.

شایه‌نی باسه‌، چالاكییه‌كانی هه‌فته‌ی ڕۆشنبیریی سلێمانی له‌ لایه‌ن (وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیریی و هونه‌ری سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كتێبخانه‌ی گشتیی سلێمانی - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانی)یه‌وه‌ رێكخراوه‌و تا رۆژی ٢٠٢١/٣/ ٣١ به‌رده‌وام ده‌بێت .


PUKmedia ڤینۆس تۆفیق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket