+ تەماشای بکە، بەتانی پڵنگی داوە بەخۆیداو چای دووغەزال ئەخواتەوە.
……
– بە چیدا ئەزانی پیتزا هیچی تیا بەستە نییە؟
+ چونکە لەگەڵ برنجدا ناخورێ.
……
– بە چیدا ئەزانی وەجاغی کوێرە؟
+ چونکێکم خۆی حەیرانبێژە، کەچی کوڕەکەی جوندی بووقییە.
……
– بە چیدا ئەزانی زۆر موسەقەفە؟
+ بە وەدا کە ناڵێ تف لەم. وەزعە، ئەڵێ ڤازەلین لەم وەزعە.
……
– بەچیدا ئەزانی مێردەکەت سێبەندییە؟
+ چونکە زوو زوو پێم ئەڵێ قەزای خەسووی تۆ لە خەسووی من بکەوێ.
……
– بە چیدا ئەزانی لە وەزارەتی داراییە؟
+ لەبەرئەوەی ئاگا و عیلم و خەبەری لە داهات نییە.
……
– بە چیدا ئەزانی مێردەکەی بە زۆر هێناوێتی بۆ سەیران؟
+ دیقەتی لێ بە، نە جلی کوردی لەبەر کردووە و نە تاقەتی سێڵفی هەیە.
……
– بە چیدا ئەزانی ئابوورییەکەمان عەیبی نییە؟
+ بەوەدا کە خۆشترین ڤێللا هی تاجیری نێرگەلەیە.
……
– بە چیدا ئەزانی راست ناکات؟
+ حیزبی کوردییە بە قوربان.