riklam

دەقی پرۆگرام و پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی

ی.ن.ک‌‌ 05:12 PM - 2021-03-28
.

.

لەدوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول دەستپێكردنەوەی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان بەڕابەرایەتی سەرۆك مام جەلال، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەچەندین وێستگەی جۆراوجۆردا تێپەڕیوە، بەڵام هەمیشە خۆی لەگەڵ هەلومەرجە نوێیەكان و شێوازی نوێی خەبات گونجاندوە، بۆیە وەك پێشەنگی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان مایەوەو لەسەر ئاستی بزوتنەوەی دیموكراسیخوزای عیراقیش رۆڵێكی مێژووی گێڕا.

مەكتەبی گەشەپێدانی بیروهۆشیاری ئۆرگانێكی كەلتوری و پەروەردەییەو بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەسەندكراو لەچوارەمین كۆنگرە لەساڵی 2020 دامەرزاوە، ئەركەكەی رەخساندنی زەمینەی هۆشیاركردنەوەی فیكریی و سیاسی لەسەر بنەماكانی سۆشیالیست – دیموكرات، تۆكمەكردنی بەهاكانی دیموكراسی و سیكۆلاریزم.

پەروەردەكردن و پێگەیاندنی كادیران لەبوارە جیاجیاكاندا، نوسینەوەی مێژووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و شۆڕشی نوێ و رۆڵی لەبوژاندنەوەی گیانی بەرگری و ئەرشیفكردن و دووبارە چاپكردنەوەی بڵاوكراوەكانی یەكێتی.

لەدوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول و لەناوەڕسانی ساڵی 1975 یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك پێوییستییەكی مێژوویی شێوازی نوێی خەباتی بزوتنەوەی رزگاریخوزای گەلی كوردستان بەڕابەرایەتی سەرۆك مام جەلال دامەزراند، دوای ساڵێكیش لەدامەزراندنییەوە خەباتی چەكداری دەستپێكردەوە بەوجۆرە شۆڕشی نوێی گەلی كوردستانی هەڵگیرساند لەدژی ستەم و زۆرداری و رژێمی فاشیستی عیراق، شۆڕشی نوێ بوە ئومێدی دوای نائومێدی و هۆكارێك بۆ هەستانەوەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

بۆ خوێندنەوەی دەقی پرۆگرام و پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی كلیك لێرە بكە  

PUKmedia تایبەت 

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket