riklam

جارێكی تر دەنگدان لەسەر بودجە دواخرا

ئابوری 02:27 PM - 2021-03-28
.

.

جارێكی تر كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق كە بڕیار بوو سەعات 3ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت بۆ سەعات 7ی ئێوارە دواخراو لیژنەی دارایی و لایەنەكان لەكۆبونەوەدا بۆ گەیشتن بەڕێككەوتن تا لەناو هۆڵی پەرلەمان كێشە بۆ پەسەندكردنی بودجە دروستنەبێت.

ئارەزوو مەحمود پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی هۆكاری دواخستنی كۆبوونەوەكە بە PUKmediaی راگەیاند: لیژنەی دارایی بۆ تەواوكردنی داڕشتنەوەی دوا رەشنوس لەناو پرۆژە یاسای بودجەدا كە دوێنێ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی عیراق وەك وەزارەتەكانی دارایی و پلاندانان و چەند وەزارەتێكی تر كۆبوونەتەوە هێشتا كۆبوونەوەیان تەواو نەبووە، هەروەها  لایەنە سیاسییەكانیش لەكۆبوونەوەدا تا بگەنە رێككەوتنی كۆتایی تا پرۆژەكە هاتە ناو پەرلەمان كێشەی تێدا نەبێت، بۆیە كۆبوونەوەكە بۆ سەعات 7ی ئێوارە دواخرا.

وتیشی: لەدەرەوەی پەرلەمان رێككەوتن نەكرێت مەحاڵە پرۆژە یاسای بودجە تێپەڕێت، چونكە ناكۆكی لەنێوان لایەنەكاندا هەیە بەتاییەت لەبارەی گرێبەستەكان كە بكرێنە هەمیشەیی لەگەڵ جێگیركردنی دامەزراندن، بەڵام بەپێی ئەو رێككەوتنەی لەنێوان حكومەت و لیژنەی دارایی كراوە نایانەوێت كورتهێنان زیاتر بكرێت ئەگەر جێی ئەوانە بكرێتەوە لەناو پرۆژەكەدا.

ئەوەشی خستەڕوو: بەشێك لەلایەنەكان وەك موزایەدە بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار نایانەوێت كۆبوونەوە بكرێت، لەكاتێكدا بڕیار كۆتایی لەبارەی بەهای دۆلارەوە بەرامبەر دینار دراوە. 

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket