riklam

بودجه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆده‌كاته‌وه‌

ئابوری 11:59 AM - 2021-03-28
.

.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2021 كۆببێته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ كۆببێته‌وه‌.

وتیشی: پێش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن، محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوتله‌كان كۆده‌بێته‌وه‌و پاشان بڕیار له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر بودجه‌ ده‌درێت.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia ، به‌شێكی زۆری ناكۆكییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر بودجه‌ به‌پشكی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ چاره‌سه‌ر كراوه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌دوو رۆژی داهاتوودا پرۆژه‌كه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تێپه‌ڕێنرێت.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket