riklam

په‌رله‌مان داواده‌كات مووچه‌ی لیواهاوبه‌شه‌كان دابه‌شبكرێت

ئابوری 11:06 AM - 2021-03-28
.

.

لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ له‌ راگه‌یاندراوێكدا داوا ده‌كات به‌زووترین كات مووچه‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كان دابه‌ش بكرێت.

سه‌باره‌ت به‌ دواكه‌وتنی مووچه‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌هۆی گرفتێكی ته‌كنیكی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، ئه‌مڕۆ 28-3-2021 لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌یه‌:

دوای نه‌ناردنی مووچه‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه‌ به‌هۆی گرفتێكی ته‌كنیكییه‌وه‌ پاره‌كه‌ له‌ئه‌مریكاوه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه‌ له‌هه‌ژماری بانكی و گواستنه‌وه‌، كاتی دابه‌شكردنه‌كه‌ی دواخراوه‌ و زیاتر له‌دوو مانگه‌ لیوا هاوبه‌شه‌كان مووچه‌یان بۆ خه‌رج نه‌كراوه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ ۱٥ی ئه‌م مانگه‌ لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ به‌نووسراوی فه‌رمی وه‌ك پێشنیاز داوای له‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كردووه‌ كه‌تا هاتنی مووچه‌ی ئه‌مریكییه‌كان، به‌میكانیزمێكی گونجاو هه‌وڵبدرێت پاره‌ بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابین بكرێت تاكو مووچه‌ دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر ئه‌م هێزانه‌، چونكه‌ دابینكردنی بژێویی ژیانی ئه‌م هێزانه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌مووچه‌وه‌ و به‌پێی به‌دواداچوونه‌كان ژیانی زۆربه‌یان له‌ڕووی ئابوورییه‌وه‌ سه‌خت بووه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ مانگانه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت مووچه‌كه‌ وه‌ربگرن. لێره‌دا هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ له‌هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كه‌ به‌په‌له‌ بێنه‌ سه‌رخه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket